ئای ئۆ ئێس
12, تشرینی یەکەم 2017
ئەو ڤیدیۆی دەتەوێت بە وێبگەڕی UC Browser دایبگرە

لە کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت داگرتنی ڤیدیۆکان کارێکی گرنگی بەکارهێنەرە و ڕۆژانە سەدان ملیۆنان ڤیدیۆ دادەگرترێت. ئەو ئەپانەی لە مۆبایلەکاندا هەن بە زێدەوە کاری خۆیان دەکەن و وە لێرەشدا لە ماڵپەڕەکاندا باس لە ئامڕازێکی جیاوازی داگرتنی ڤیدیۆکان دەکەین کە دەتوانیت لە ماڵپەڕەکان ئەو ڤیدیۆیە دابگریت کە لە ئەپەکاندا ناتوانرێت دابگیرێت.
بێگوومان بۆ ئەم مەبەستە وێبگەڕی UC Brower مژار دەکەین، چونکە تێیدا دەتوانێت بە وێبەکاندا بگەڕێیت و ئەو ڤیدیۆیانەش کە لە ماڵپەڕەکاندا هەن دایانبگریت. ئەم وێبگەڕە بۆ گەڕان پشت بە وەگەڕخەری گووگڵ دەبەستێت کە دەتوانێت بە خێرایی گەڕان بکات، وە دەتوانیت ئەو ڤیدیۆیەشی کە لە ماڵپەڕەکان دەیبینیت بە ئاسانی لە ڕێگەی کرتە کردن لە وێنۆچکەی داگرتن بە خێرایی دابگریت و بیخەیتە ناو مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت. بێگوومان لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس داگرتنی ڤیدیۆ لەم وێبەگەڕەدا پشتگیری نەکراوە.
بێگوومان تایبەتمەندی تر لەم ئەپەدا هەن و لەوانەش گەڕانە بە شێوەی تایبەت، کە ڕێگەت پێدەدات ئەو زانیارییانەی کە لە وێبەوە داتگرتوون (ڤیدیۆ و وێنە و هەڵبژێردراوەکان) تۆمار نەکرێن و بەڵکو لەگەڵ هاتنە دەرەوەی بەکارهێنەر، ئەپەکە چالاکییەکان پێشان نادات و بە نهێنی دەیانهێڵێتەوە. بۆ مۆبایلەکەتی دابگرە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.