فەیسبووک 16, تشرینی یه‌كه‌م 2017

فەیسبووک لە هەوڵی پشتگیریکردنی چاویلکەیی VR دایە

لە پەیوەندی ئۆكولوسی ئەم هەفتەییە، بەرێوەبەری فەیسبووک مارک زوکەربێرگ ووتی: ئێمە ئەمانەوێت ۱ بلیۆن کەسی تر لە فەیسبووک کۆ بکەینەوە بەهۆی چاویلکەی VRـەوە، لە رێگەی VRـەوە ئەتوانی چەندین شتی سەیر ئەنجامبدەیت، ئەتوانیت گەشت بۆ ئەو شوێنانە بکەیت کە ناتوانیت لە ژیانی ڕاستیدا گەشتی بۆ بکەیت. فەیسبووک تەنها شوێنێک نییە بۆ کارلێکی کۆمەڵایەتی بەڵکو دەتوانی پەیوەندی تەلەفۆنی، چاتی ڤيديۆی، نامە نووسين، و پۆستەى ئەلیکترۆنی، وە ڕۆژێك دێت دەتوانین لە رێگەی (ئاڤاتار)ـەوە پەیوەندی ئەنجامبدەین بە هاوبەشی کردن لەگەڵ چاویلکەی VR، ڕاستە ئێستا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی VR گەشەی پێ دەدرێت لەلایەن تیمی (Space)ـەوە. بەرێوبەری تیمەکە (Rachel Franklin) هەڵدەستێت و دەڵێت: ئێمە رێکەوتێکمان بەخشیوە بە خەڵک تاوەکو بەیەکەوە چات بکەن لەگەڵ یەکتری لە رێگایی چاویلکەیی VRـەوە دەربارەی کارەکانیان، ئەمە کارێکی گەورەییە لەدوایی ئەوەی یەک ساڵە چووینەتە پاڵ فەیسبووک. لە دواتر بیرۆکەکانی خۆیی هاوبەشکرد و وە باسی ئەوەی کرد کە بۆ چی VR دەچێتە ناو فەیسبووکە. باسکردنی پرۆژەکە لەلایەن کەی ئای تی ئێنەوە. ئەم پرۆژەیە کارێکی گەورەیە چونکە دەبێتە کار ئاسانییەکی زۆر باش و وە وەک یارییەک وایە چونکە کارەکتەری خۆت دروست دەکەیت و دواتر لە رێگایی چاویلکەیی VRـەوە دەتوانیت قسە لەگەڵ کارەکتەری هاورێکەت بکەیت. گەر ئەم پرۆژەییە سەرکەوتوو بێت و بچێتە ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ئەوا تۆڕەکە خەڵکێکی زۆر زیاتر لە ئێستا کۆ دەکاتەوە و دەبێتە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی کە پشتگیری چاویلکەیی VR بکات. کۆمەلێک وێنەیەک کە وەک پێشبینییەکە بۆ پرۆژەکەی فەیسبووک.
وێنە:
 
بۆچونی تۆ