ئاسایشی ئەلیکترۆنی
25, تشرینی یه‌كه‌م 2017
کڕاک چییە؟ چەند جۆر کڕاککردن هەیە؟

سه‌ره‌تا ئەگه‌ر پێناسه‌یەکی كورتی كڕاک بكه‌ین ئه‌وا بریتییه له تێكشكاندن (له ڕووی ڕێزمانییه‌وه به هه‌مان مانا دێت، به‌ڵام مه‌به‌ستی ئێمه له ڕووی تهكنهلۆژییەوەیە)، چونكه هه‌رگیز له كڕاككدا ناتوانرێت ده‌ستكاری ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه بکرێت، و ئەگه‌ر بتوانرێت ده‌ستكاری بكرێت ئه‌وا ده‌بێت به هاککردن. ئه‌و كه‌سه‌ی كه كاری كڕاک ئه‌نجامده‌دات پێی ده‌وترێت كڕاككهر (تێكشكێنه‌ر). له كڕاكدا زۆربه‌ی ئه‌و نهرمهكاڵانه به‌كارده‌هێنرێن له لایه‌ن هاككه‌رانه‌وه دروستده‌كرێت. كڕاک هیچ مێژوویەکی دیاریكراوی نییه به‌ڵام له‌و كاته‌وه‌ی كه هاک په‌یدابووه كڕاككیش دروستبووه چونكه کاری کراککردن به‌شێكه له هاک.
هه‌ندێك له جۆره‌كانی كڕاک:
1. كڕاككردنی یاریی و نهرمهكاڵاكان. له‌م جۆره‌دا ئه‌و یاریی و نهرمهكاڵانهی به پاره‌ن له لایه‌ن كراككهرهوه كڕاک ده‌كرێن و نرخیان له‌سه‌ر لاده‌چێت و بڵاوده‌كرێنه‌وه تاوه‌كو خه‌ڵک به خۆڕایی دایبگرێت وه ئاگاداری ئه‌وه بن كه له‌وانه‌ی كڕاکكهر سوود له تۆ وه‌ربگرێت به دانانی ڤایرۆسێک له‌گه‌ڵ یاریی یاخود نهرمهكاڵاكهدا.
2. كڕاككردنی هەژمار (ئه‌كاونت). له‌م جۆره‌دا كڕاككهر هەڵدەستێت بە کڕاککردنی هەژمارەکان وه‌ک: (فه‌یسبووک، ئینسته‌گرام، پله‌یسته‌یشن، مایكرۆسۆفت هتد…) به‌ڵام به شێوه‌یەكی هه‌ڕه‌مه‌كی ناتوانرێت ئه‌كاونتێكی دیاریكراو کڕاک بكرێت، ئه‌م جۆره‌یان له ئێستادا له فراوانبوون دایه، هەندێک جار لە ڕێی چەند لیستە وشەیەکی پێشتری ئامادەکراوەوە یاخوود لە ڕێی زانینی چەند زانیارییەکی کەسیی بەرامبەرەوە بەربەستەکان تێدەپەڕێنرێت.
3. كڕاکكردنی كارتی بانكی و كریدیت كارد، كڕاككهران به ڕێژه‌یەکی زۆر ژماره‌یان كه‌متره له هاككه‌ران، زۆر جار كڕاكهر له ڕووی ماددییه‌وه قازانجی زیاتره، چونكه به بێ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پێده‌رێكی سه‌ركه‌وتوو بێت ده‌توانیت کاری کڕاک کردن كڕاک ئه‌نجامبده‌یت.
لایه‌نه خراپه‌كانی كڕاک: ده‌بێته هۆی زیان لێدان له كۆمپانیا و گهشهپێدهرهكانی بواری یارییه ئه‌لكترۆنیه‌كان و نهرمهكاڵهكان، بۆ بەکارهێنەریش ئه‌گه‌ری تێكچوونی ئامێره‌كانی لێدهكهوێتەوە.
لێزان فاخیر
هەرزەکارێک و خوێندکارێکم، خولیام بۆتە تەکنەلۆژیا، هەوڵئەدەم وەکو نووسەرێک لە رێگایی کەی ئای تی ئێنەوە زانیاری بە ئێوە ببەخشم، زیاتر گرنگی بە سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید و یارییە ئەلیکتڕۆنیەکان ئەدەم، نەوەک بە تەنها من بەڵکو تەواوی ستافی کەی ئای تی ئێنیش تەنها ئامانجمان گەیاندنی زانیارییە بە خوێنەرانمان بە زمانی شیرینی کوردی.