بابەتی گرینگ
25, تشرینی یهكهم 2017
لە پارێزگای ئەسفەهان ۲ کچ بەهۆی یاری نەهەنگی شینەوە خۆیان کوشتووە

سەرۆکی پۆلیسی پارێزگای ئەسفەهان ڕایگەیاند کە ۲ کچ لە ژێر کاریگەری یاری نەهەنگی شین کۆتایی بە ژیانی خۆیان هێناوە.
مەهدی مەعصوم بیگی فەرماندەی ڕێکخستنەکانی پارێزگای ئەسفەهان ئەم هەواڵەی بۆ ڕاگەیاندنەکان پشتڕاست کردووەتەوە کە یاری نەهەنگی شین هۆکاری خۆکوشتنی ئەو ۲ کچە گەنجە بووە. شایەنی باسە لە ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداری لە بارەی خراپیی و کاریگەرییەکانی ئەم یارییە بۆ تازەپێگەشتووان داوە.
یاری نەهەنگی شین لەم دواییەدا دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و ناوە ناوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاگاداری و زانیاریی لە بارەوە دەدرا، هەتا ئێستاش ڤیدیۆ و بڵاوکراوەی هەیە. بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت بچێتە ناو یارییەکە، یارییەکە ئاگادارکردنەوەیەک بە یاریکەر دەدات و تێیدا هاتووە “دڵنیایت کە دەتەوێت یاری بکەیت؟ گەڕانەوەی نییە. ناتوانیت یارییەکە بە جێبهێڵیت.” پاشان نەهەنگی شین ٥۰ ئەرکت پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی ئەنجامییان بدەیت و لەوانە خۆ بریندارکردن و نەخشاندنی وێنەی نەهەنگێک لە سەر قۆڵت هەیە.

بە ئامانجی گەشتن بە تەواوی ڕووداوەکە، سەرۆکی پۆلیسی ئێران دۆسیەی بۆ ئەم ڕووداوە کردووەتەوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.