جۆراوجۆر
26, تشرینی یهكهم 2017
لیستی گشت ئۆتۆمبێلەکانی ناو یاری Need For Speed Payback بڵاوکرایەوە

کەمێک بەر لە ئێستا ماڵپەڕی EA هەستا بە بڵاوکردنەوەی لیستی تەواوی ئۆتۆمبێلەکانی ناو یاری نید فۆر سپید پەیباک کە بڕیارە لە ۱۰/۱۱ بڵاوبکرێتەوە بۆ هەریەکە لە پلەیستەیشن ٤و ئێکس بۆکس یەک و ویندۆزی کۆمپیوتەر.
بەپێی لیستەکەبێت ۷۸ ئۆتۆمبێلی ۲۷ کۆمپانیای جیاواز لە یارییەکەدا بەردەستدەبن و نرخی هەر ئۆتۆمبێلێکیش لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە لەگەڵ ئەو شێوازەی کە بۆ ئۆتۆمبێلەکە گونجاوە وەک دریفت یان سەرخۆڵ یان سپۆڕت و چەند جۆرێکی تریش.

ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم بەشەدا ئەوەیە هیچ ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیای فیراری و تەنانەت بوگاتیشی تێدانییە، نرخی ئۆتۆمبێلەکان لەنێوان ۲۹،۹۰۰$ بۆ ۱،۱٥۰،۰۰۰$ە و گرانترین ئۆتۆمبێل لە یارییەکەدا بریتیە لە (Koenigsegg Regera hypercar) کە پێدەچێت ئەم ئۆتۆمبێلە بەشێکیش بێت لە چیرۆکی یارییەکە چونکە لە ڤیدیۆی ناساندنی یارییەکەدا ئەم ئۆتۆمێلە ئاماژەی پێکراوە.
کرتە بکە لێرە بۆ بینینی تەواوی لیستەکە.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.