ئەپ و نەرمەکاڵا
6, تشرینی دووەم 2017
له کۆتاییدا یاری Monument Vally 2 بۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکرایەوە

یاری Mounment Vally کە ساڵی ۲۰۱٤ بڵاوکرایەوە، یەکێک بوو لە باشترین یارییە هزرییەکانی سیستەمی ئەندرۆید، کە ئەو کات ٤,۷/٥ خاڵی بەدەستهێنا، سادە، جوان و خاوەن سیستەمێکی دەنگیی سەرنجڕاکێش بوو. ئێستاش دوای چاوەڕوانییەکی زۆری هەوادارانی سیستەمی ئەندرۆید، بەشی دووەمی ئەم یارییە دوای ماوەیەکی کەم لە بڵاوبوونەوەی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە. خوێنەر بن.
دوای ماوەیەکی کەم لە بڵاوبوونەوەی تایبەتی یارییەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس، ئێستا Monument Vally 2 بۆ سیستەمی ئەندرۆید بڵاوکرایەوە.
تەواوی ئەم بەشە نوێیەی یارییەکە خۆی لە چیرۆکێکی تایبەت دەبینێتەوە. تۆ لە چەند پێکهاتەیەکی ئەندازیاریی پیرۆزی پڕ نهێنیی ڕێنمایی دایکێک دەکەیت کە ناوی Roـیە لەگەڵ منداڵەکانی. بۆ ئەوەی چێژ لەم یارییە ببینیت پێویست ناکات بەشی یەکەمی یارییەکە بکەیت چونکە بە تەواوی خۆی لە چیرۆکێکی نوێ و تایبەت دەبینێتەوە.
دەربارەی کۆنتڕۆڵ و جووڵەی یارییەکان؛ تۆ جیهانەکە دەگۆڕیت و دەجوڵێنیت و کە ئەمەش بنچینەی سەرەکی هزریی یارییەکەیە، بە ڕێکخستنی جیهانەکە پێویستە Ro و منداڵەکانی ببەیت بۆ ئەو شوێنەی کە دەیانەوێت. هەروەها دەتوانیت چێژ لە میوزیک و دەنگە سەرنجڕاکێشەکانی یارییەکە وەرگریت. یارییەکە بە نرخی ٤,۹۹ دۆلار بۆ مۆبایلەکەت دابگرە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.