ئای ئۆ ئێس 9, تشرینی دووه‌م 2017

ڕوونمای ئایفۆن ١٠ کێشەی کارکردنی هەیە لە کەشی سارددا!

نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵ  بە ناوی ئایفۆن ئێکس( ئایفۆن ١٠)، وەک خاوەن باشترین ڕوونما لە پێگەی Display Mateـدا دیاریکرا، توانی پێش گالەکسی نۆت ٨ بکەوێت، بەڵام لە ئێستادا کۆمەڵێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ١٠، دەربارەی لە کارکەوتنی ڕوونماکەیان لە کەش و هەوای سارددا دەدوێن، لە نوێترین لێدوانەکان لەلایەن یەکێک لە بەکارهێنەرانی Redditـەوە، باس لەوە دەکات کە ئایفۆن ١٠یەکەی لە جۆرێتی بیرگەی ناوەکی ٢٥٦ گێگابایت، ڕوونماکەی خواستی لە کەشی دەرەوە نیە، مەبەستەکەی ئەوەیە بە کەش و هەوای بەدەر لە ماڵەکەی کە تێیدا دەژی، ڕوونماکەی لە کار دەکەوێت بەهۆی سەرماوە.

لە میانەی ئەو لێدوانەدا، کۆمەڵێک بەکارهێنەری تریش ئاماژەیان بەوەداوە، کە مۆبایلەکەیان ڕووبەڕووی هەمان کێشە بۆتەوە، کە بە کەش و هەوای سارد لە کار دەکەوێت، لە پلەی گەرمی نێوان ٤٥ پلەی فەهرەنایت و ٥٠ پلەی فەهرانایت، کە دەکاتە ٧ پلەی سیلیزی بۆ ١٠ پلەی سیلیزی، ڕوونمای ئایفۆن ١٠ توانای کار کردنی نامێنێت.

ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت مۆبایلەکە پێویستی بە ڕێژەیەک لە پلەی گەرمی زیاترە، تاوەکو ڕوونماکەی بە تەواوی کار پێبکات و توشی هیچ کێشەیەک نەبێت، لە کاتێکدا کە زستان بە تەواوی نەهاتووە، ئەم کێشەیە بۆ ئایفۆن ١٠ دروست بووە، بەڕاستی لە ماوەکانی داهاتوودا دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ بەکاهێنەرانی ئەو مۆبایلە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ