رەقەکاڵا 10, تشرینی دووه‌م 2017

کۆمپانیاکانی شاومی و ئۆپۆ و ڤیڤۆ، گرێبەستێکی ١٢ ملیار دۆلارییان لەگەڵ کۆمپانیای کواڵکۆمدا بەست

لە میانەی گەشتەکەی (دۆناڵد ترەمپ) بۆ چین، کۆمپانیای ئەمریکی چیپ دروستکەر (کواڵکۆم)، ڕێکەوتنێکی لەگەڵ هەر سێ کۆمپانیای چینی (شاومی و ئۆپۆ و ڤیڤۆ)ـدا کرد، لە ڕێکەوتنەکەدا هاتووە کە بە کۆی گشتی هەر سێ کۆمپانیایەکە پێویستە بڕی ١٢ ملیار دۆلار بدەن بە کۆمپانیای کواڵکۆم، تاوەکو کواڵکۆم بۆ زیاتر لە سێ ساڵی داهاتوو چیپیان پێبدات بۆ بەرهەمەکانیان.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای کواڵکۆم (ستیڤ مۆڵینکۆپف)، لە گەشەتەکەدا لەگەڵ ترەمپدا، وەک نێردراوێکی بازرگانی سەردانی چینی کردبوو، بە مەبەستی ئەوەی پەیوەندی بازرگانی نێوان ئەو دوو نەتەوەیە بەهێزتر بکات، بەمجۆرەش کۆمپانیایەکە %٥٠ی داهاتی لە چین بەدەست دەهێنێت، ئامانجی لە ڕێکەوتن لەگەڵ ئەم سێ کۆمپانیایە زیاتر بەکارهێنانی چیپەکانی سناپدراگۆنە لە جێگای میدیاتێک.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ