جۆراوجۆر

بەمزووانە لە ڕێگای Samsung Dexـەوە، بەکارهێنەرانی گالەکسی S8 و Note 8 دەتوانن سیستەمە دابەشکراوەکانی لینوکس بەکاربهێنن

لەگەڵ ئامێری ڕاگری سامسۆنگ Dexـدا، بەکارهێنەرانی گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس و نۆوت ٨، دەتوانن ئامێرەکەیان لەسەر ڕوونمایەکی دەرەکیی کار پێبکەن وەک کۆمپیوتەرێک لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید. ئەگەر خوازیار نیت بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەرەکەت لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید لە ڕێگای Dex Dockـەوە، کۆمپانیای سامسۆنگ هەواڵێکی دڵخۆشکەری بۆت هەیە.

کۆمپانیا زلهێزەکەی کۆریای باشوور، پلان دادەنێت بۆ تایبەتمەندییەکی نوێ لە ژێر ناوی “Linux on Galaxy”. ئەم تایبەتمەندییە ڕێگا بە بەکارهێنەرانی گالەکسی دەدات، لە ڕێگای مۆبایلەکانیانەوە دابەشکراوەکانی لینکس کار پێبکەن، هەروەکو لەم نموونەیە پێشبینیکراوەکەی خوارەوەدا زیاتر ڕوونکردنەوە دراوە. لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت بەکارهێنەرەکە کار بە وەشانی Ubuntu 16.04 دەکات، هەر لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت بەکارهێنەرەکە ئەپی Eclipse IDE بەکاردەهێنێت. ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت بە بەکارهێنانی دابەشکراوەکانی لینوکس، گەشەپێدەران دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە گەشە بە پرۆژەکانی خۆیان بدەن.

[su_youtube_advanced url=”https://youtu.be/vm1xHnvYIdc”]

لە ئێستادا هیچ زانیاریەک دەربارەی کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم تایبەتمەندییە نیە، بەڵام ئەوکاتەی کە ئەم تایبەتمەندییە بڵاوبۆیەوە، ڕەنگە ببێتە گۆڕانکاریەکی گرنگ بۆ سامسۆنگ Dex.

سەرچاوە :
14 تشرینی دووه‌م، 2017