ئای ئۆ ئێس 17, تشرینی دووه‌م 2017

 کۆمپانیای ڕەیزەر تەختەکلیلێکی دژە ئاو و تەپ و تۆزی نمایش کرد


گەر ئێوە لەو جۆرە گەیمەرانەن کە ناچاربوون بە گۆڕینی چەند جارێک تەختەکلیلی کۆمپیوتەرەکەتان بەهۆی ئەوەی ئاوی پێدا دەڕژێت یاخوود بەهۆی شلەمەنیەکی دیکەوە لەکار دەکەوێت. کۆمپانیای ڕەیزەر هەواڵێکی خۆشی بۆ هەوادارانی یاریە ڤیدیۆیەکان هەیە تەختەکلیلی میکانیکی یاریە ڤیدیۆیەکان BlackWidow Ultimate بە مۆڵەتپێدانی IP54 نمایش کرد، کە تەواو دژە ئاو و تەپ و تۆزە.

تەختەکلیلی BlackWidow Ultimate، دوگمەکانی تەختەکلیلەکە ڕووناکی LEDـی تێدایە لە شێوازی باک لایتەکان، کە دەتوانن کاریگەر(ئیفێکت)ـی جیاواز بە تەختەکلیلەکە ببەخشن. ڕەیزەر دەڵێت تەمەنی تەختەکلیلەکە بەرامبەر بە ٨٠ ملیۆن پەستان خستنە سەرە بۆ هەر دوگمەیەک، تەختەکلیلەکە تایبەتمەندی Razer Green Switches تێدا بەکارهاتووە کە بەخێرایی وەڵامی فەرمانەکان دەداتەوە و تەمەنی دوگمەکان زیاتر دەکات.

ڕەهەندەکانی تەختەکلیلە نوێیەکەی ڕەیزەر 7.98×6.02×2.36 ئینجە، لەگەڵ هەبوونی دوگمە ڕووناک کەرەوەدا. کێشی تەختەکلیلەکە، کەمتر لە نیو کیلۆگرامە. BlackWidow Ultimate لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن، بە نرخی ١١٠ دۆلاری ئەمریکی.

پێش ڕەیزەر کۆمپانیای Corsair تەختەکلیلی هاوشێوەی دروست کردبوو بە نرخی ١٠٠ دۆلار، بەڵام بڕوانامەی مۆڵەت پێدانی IP32 بوو. بە پێدانی ١٠ دۆلار زیاتر بە کیبۆردە ناوازە نوێیەکەی ڕەیزەر، دەتوانیت تەختەکلیلێکی ئێجگار ناوازەت دەست بکەوێت. کە دژە ئاو و تەپ و تۆزی زیاترە لە چاو جۆرەکەی Corsairـدا.

Related image

سەرچاوە :
تاگەکان raizer
بۆچونی تۆ