ئەندرۆید 22, تشرینی دووه‌م 2017

پێشبینی دەکرێت هواوەی مۆبایلی نۆڤا ٣ ڕابگەیەنێت

زنجیرەی نۆڤا(Nova) یەکێکە لە پڕ فرۆشترین زنجیرەی کۆمپانیای هواوی، لە پاش دەرچوونی دوونەوە لەو زنجیرەیە، بەپێی نوێترین زانیارییەکان بێت کۆمپانیای هواوەی بە نیازە لە مانگی داهاتوو ئاشنامان بکات بە سێیەمین نەوەی ئەو زنجیرەیە.

هواوەی نۆڤا ٣ پێشبینی دەکرێت لە ڕووی دیزاینی لاشە و هەندێک تایبەتمەندیەوە هاوشێوەی Huwaei Honor 7X بێت، وا بڕیارە هواوی نۆڤا ٣ کامێرا و پڕۆسێسەرەکەی زیاتر گەشەی پێدرابێت لەچاو چیپ و کامێراکانی Huwaei Honor 7Xـدا.

پێشبینی دەکرێت ڕامی مۆبایلەکە ٣ گێگابایت بێت لەگەڵ هەبوونی ٣٢ گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکیەکەی، پڕۆسێسەری مۆبایلە کیرین ٦٧٠ دەبێت کە خاوەنی ٦ ناوکی بەهێزە، پڕۆسێسەری گرافیکی مۆبایلەکەش لە جۆری Mali-G72 کە یەکێکە لە نوێترین و بەهێزترین جۆرەکانی پڕۆسێسەری گرافیکی (مالی) لەم ساڵدا، وا چاوەڕوان دەکرێت توانستی پاتری مۆبایلەکە ٣٣٤٠ ملی/کاتژمێرێک بێت، دەرچەی بارگاویی کەرەوەی مۆبایلەکەش لە جۆری microUSB 2.0 دەبێت، و بستۆکی مۆبایلەکەش لە جۆری جاک ٣.٥ ملی مەتری دەبێت.

کامێرای دواوە و پێشەوەی مۆبایلەکە دوانە هاوێنە دەبێن، واتە بە کۆی گشتی کامێراکانی مۆبایلەکە خاوەنی ٤ کامێرا دەبێت، کامێراکانی دواوەی مۆبایلەکە بە فراوانی ٢٠ مێگاپێکسڵ بە ١٦ مێگاپێکسڵ، کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەش ٢٠ مێگاپێکسڵ بە ٢ مێگاپێکسڵ دەبێت.

وابڕیارە ئەم مۆبایلە لە دوای نمایشی کردنی لە مانگی داهاتوودا، بە نرخی ٣٥٠ یۆرۆ بکەوێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.

 

سەرچاوە :
تاگەکان huawei Nova 3 هواوەی
بۆچونی تۆ