10
تویتەر 22, تشرینی دووه‌م 2017

زانیارییە دزەپێکراوەکان لەبارەی شاومی می ٧ تایبەتمەندی ناوازە و نرخێکی ئێجگار کەم

کۆمپانیای شاومی چینی یەکێکە لە باشترین کۆمپانیاکانی جیهان بۆ بەرهەم هێنانی مۆبایلە زیرەکەکان، هەمیشە نرخی بەرهەمەکانی لە نزمترین ئاستدایە و تایبەتمەندی ئاست بەرزی تێدا جێگیر دەکات.

پاش ئەوەی بۆ ئەمساڵ نەوەیەکی ئاست بەرزی نوێیان لە زنجیرەی (MI) ڕاگەیاند بە ناوی شاومی می ٦، کۆمپانیایەکە بە نیازە لە ساڵی داهاتوودا نەوەیەکی دیکە بەرهەم بهێنن بە ناوی شاومی می ٧.

زانیارییە نوێیەکان لەسەر شاومی می ٧ باس لەوە دەکەن، کە کۆمپانیای سامسۆنگ ڕوونمای ئەم مۆبایلە بە قەبارەی ٦.١ ئینجدروست دەکات، بە ڕێژەی درێژی بۆ پانی لە جۆری ٩:١٨، بێگومان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نوێترین پڕۆسێسەری ئاست بەرزی کۆمپانیای کواڵکۆم بەکاردەهێنن، بە ناوی سناپدراگۆن ٨٤٥.

زانیارییەکان ئەوەش دەخەنە ڕوو، کە کۆمپانیای شاومی بە نیازە تەکنەلۆژیای ڕووخسار ناسەرەوەی سێ دووری دروستکراوی کۆمپانیای کواڵکۆم بەکاربهێنن، بەڵام لە شاومی می ٧ـدا بەکارنایەت چونکە کۆمپانیا چینیەکە ڕایگەیاندبوو پێش بەکارهێنانی لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانیان، پێویستە ئەو تەکنەلۆژیایە گەشەسەندنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.

پێشبینی دەکرێت ڕامی مۆبایلەکە ٦ گێگابایت بێت، خاوەنی کامێرایەکی دوانە هاوێنە بێت بە فراوانی ١٦ مێگاپێکسڵ، تایبەتمەندی پەنجەمۆری مۆبایلەکەش دەچێتە پشتەوە مۆبایلەکە چونکە بەرهەمەکەی ساڵی داهاتووی کۆمپانیای شاومی بێ لێوار دەبێت، هەروەها خاوەنی تایبەتمەندی بارگاوی کەرەوەی خێرا دەبێت.

وابڕیارە ئەم بەرهەمە ئاست بەرزەی کۆمپانیای شاومی، لە ساڵی داهاتوودا بە نرخی ٤٠٥ دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا بڵاوبکرێـتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ