ئەپڵ 23, تشرینی دووه‌م 2017

لە ساڵی داهاتوودا، کۆمپانیای ئەپڵ نەوەیەکی نوێ لە ئایفۆن SE نمایش دەکات

نزیکەی دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر بڵابوونەوەی IPhone SEـدا، کە خاوەنی ڕوونمایەکی قەبارە ٤ ئینج و پڕۆسێسەری A9 بوو، مۆبایلەکە تێکەڵەیەک بوو لە هەردوو ئایفۆن ٦ ئێس و ئایفۆن ٥ ئێس، چونکە هەمان چیپی ئایفۆن ٦ ئێسی لەسەر جێگیر کرابوو، خاوەنی هەمان Touch ID ئایفۆن ٥ ئێس بوو.

بەهۆکاری ئەوەی هێشتا هەوادارانی ئایفۆن خواستیان بۆ ڕوونمای قەبارە ٤ ئینج ماوە، کۆمەڵێک لە ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا، ئایفۆن SE 2 نمایش بکات هەندێک لە پێشبینیەکان باس لەوە دەکەن ڕوونماکەی ٤ ئینج دەبێت هاوشێوەی ئایفۆن SE، کۆمەڵێک پێشبینی دیکە باس لەوە دەکەن کە قەبارەی ڕوونماکەی نزیکەی ٤.٢ ئینج دەبێت، ڕامی مۆبایلەکەش دوو گێگابایت بێت، بیرگەی ناوخۆیی ٣٢ گێگابایت بە ١٢٨ گێگابایت، وا بڕیارە کامێرای دواوەی بە فراوانی ١٢ مێگاپێکسڵ بێت و فراوانی کامێرای پێشەوەی ٥ مێگاپیکسڵ، توانستی پاتری مۆبایلەکە ١٧٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک یاخوود بڕێک زیاتر لەو ڕێژەیە دەبێت.

بەپێی هەمان ئەو پێشبینیانە بێت، مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری A10ی ئایفۆن ٧ دەبێت، وابڕیارە لە هیند کاروباری پێکەوە بەستنی ئەم مۆبایلە نوێیە ئەنجام بدرێت و لە سەرانسەری بازاڕەکانی جیهاندا بڵاوببێتەوە، دیزاینی لاشەی مۆبایلەکە چاوەڕوان ناکرێت هەڵگری هەمان دیزاینی ئایفۆن ١٠ بێت، بەڵکو هەڵگری دیزاینی بەرهەمە کۆنەکانی ئایفۆن دەبێت، بەڵام تەنها پێشبینیە دەشێت کۆمپانیای ئەپڵ بیر لە بەرهەم هێنانی هەمان دیزاینی ئایفۆن ١٠ بکاتەوە، هێشتا دیار نیە تەنها پێویستە چاوەڕوانی چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو بکەین تاوەکو بزانین چی ڕوودەدات.

بەدەر لە ئایفۆن SE 2، وابڕیارە لە ساڵی داهاتوودا بینەری سێ بەرهەمی دیکە بین، کە هەر سێ بەرهەمە خاوەنی هەمان دیزاینی ئایفۆن ١٠ دەبن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ