سامسۆنگ 23, تشرینی دووه‌م 2017

تایبەتمەندیەکانی گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پلەس دزەیان پێکرا

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێستادا سەرقاڵە بە هەردوو بەرهەمەکە نوێیەکەی بۆ ساڵی داهاتوو کەوا بڕیارە لە کۆنگرەی CES 2018، لە ٩ی مانگی ١ـی ساڵی داهاتوودا دەست پێدەکات و لە ١٢ی هەمان مانگدا کۆتایی پێدێت.

لە میانەی دزەپێکردنی زانیاریەکانی ئەو دوو بەرهەمە ئاست بەرزەی کۆمپانیای سامسۆنگ لەلایەن دزەپێکەرانەوە، کۆمەڵێک لە تایبەتمەندیەکانی گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پلەس دزەی پێکرا.

تایبەتمەندیەکانی گالەکسی ئێس ٩ بەپێی زانیارییەکانی دزەپێکەران:
-ڕوونما: ٥.٧ ئینج بەڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ و هەبوونی تایبەتمەندی HDR، لە جۆری ڕوونمای ناکۆتا.
-ڕام: ٤ گێگابایت.
-جۆرێتی کامێرا: تاک هاوێنە.
بیرگەی ناوەکی: ٦٤ گێگابایت.
-دەنگ بڵاوپێکەرەوەی: لە جۆری ستیریۆی AKG.
-توانستی پاتری: ٣٦٠٠ ملی ئەمپێر/ کاتژمێرێک یاخوود ٣٩٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک، لە جۆری پاتری L.
-چیپ(پڕۆسێسەر): سناپدراگۆن ٨٤٥، جۆرێکی دیکەش کە ئێکسینۆوس ٩٨١٠ دەبێت.
-پارێزەری مۆبایلەکە: ڕووخسار ناسراوەی سێ دووری، پشکنەری ڕەشێنەی چاو، دەنگ ناسراوە، پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە دواوەی مۆبایلەکەدا دەبێت.

تایبەتمەندیەکانی گالەکسی ئێس ٩ پلەس بەپێی زانیارییەکانی دزەپێکەران:
-ڕوونما: ٦.١ ئینج بەڕوونی ١٤٤٠ پێکسڵ و هەبوونی تایبەتمەندی HDR، لە جۆری ڕوونمای ناکۆتا.
-ڕام: ٦ گێگابایت.
-جۆرێتی کامێرا: دوانە هاوێنە.
بیرگەی ناوەکی: ١٢٨ گێگابایت.
-دەنگ بڵاوپێکەرەوەی: لە جۆری ستیریۆی AKG.
-توانستی پاتری: ٤٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک، لە جۆری پاتری L.
-چیپ(پڕۆسێسەر): سناپدراگۆن ٨٤٥، جۆرێکی دیکەش کە ئێکسینۆوس ٩٨١٠ دەبێت.
-پارێزەری مۆبایلەکە: ڕووخسار ناسراوەی سێ دووری، پشکنەری ڕەشێنەی چاو، دەنگ ناسەرەوە، پەنجەمۆری مۆبایلەکەش لە پشتەوە مۆبایلەکەدا دەبێت.

دزەپێکەران پێشبینی فرۆشی زیاتری گالەکسی ئێس ٩ پڵەس دەکەن، چونکە تایبەتمەندییەکانی زیاترە و خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەترە، کە چێژی بەکارهێنانی زیاتر دەکات.

هەندێک دەنگۆش باس لە بوونی نەوەیەکی بچووکتر لەو دوو مۆبایلە دەکەن بە نێوی گالەکسی ئێس ٩ مینی، کە دەتوانن لەم بەستەرەوە زانیاری زیاتری لەسەر بخوێنەوە: http://kitn.net/babat/26858

کۆمەڵێک وێنەی پێشبینیکراو لە هەردوو بەرهەمەکە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ