ئای ئۆ ئێس

ئەپڵ پێشەنگی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی بەریتانیایە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ

بەپێی کۆمپانیای Counterpoint ئەپڵ پێشەنگی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی بەریتانیایە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بە داگیرکردنی ٣٤.٤٪ی بازاڕی ئەو وڵاتە، سامسۆنگ لە پلەی دووەمە بە ڕێژەی ٣٤٪، هواوەی بە ڕێژەی ١٣٪ لە پلەی سێیەمە، ئەلکاتێل بە ٤٪ و مۆتۆرۆلا بە ٣٪ لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هاوشێوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە بەریتانیا سامسۆنگ و ئەپڵ زیاد لە دوو لەسەر سێی ژمارەی فرۆش و زیاد لە ٨٠٪ی بەهای فرۆشراو(بڕی پارە)یان داگیرکردووە.

سەبارەت بە پڕفرۆشترین مۆبایلەکان، ئایفۆن ٧ بە ڕێژەی ١٥٪ لە پلەی یەکەمە، گالەکسی ئێس ٨ بە ٩٪ و ئێس ٨ پڵەس بە ٦٪ لە پلەکانی دووەم و سێیەمن، گالکسی جەی ٣ لە پلەی چوارەم و هواوەی پی ١٠ ڵایت لە پلەی پێنجەمە.

سەرچاوە :
24 تشرینی دووه‌م، 2017
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341