10
ئەندرۆید 27, تشرینی دووه‌م 2017 بۆچوون

وەشانی 8.0 Oreo بە مۆبایلی HTC U 11 دەگات

بە پشتبەستن بە وتەکانی بەڕێوەبەری بەشی بەرهەمی کۆمپانیای ئێچ تی سی؛ ئەمڕۆ ٢ شەممە دەستکراوە بە ناردنی وەشانی نوێی ئۆریۆ بە مۆبایلەکانی U 11ـی کۆمپانیەکە.

بێگوومان ئەمەش دوای چاوەڕوانییەکی زۆری بەکار‌هێنەرانی مۆبایلەکە. بۆ نوێکردنەوە چاوت لە ڕێکخستنی مۆبایلەکەت بێت و ئەگەر هێشتا نازانیت نوێکارییەکان چین، ئەوا لێرەوە خوێنەری نوێکارییەکان بن. ناردنی وەشانی ئۆریۆ لە لایەن ئێچ تی سییەوە لە کاتێکدایە کە هێشتا وەشانەکە لەسەر ڕێژەیەکی کەم لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید جێگیرکراوە، بە پشتبەستن بە دوایین ئامار تەنها %٣ لەو مۆبایلانە هەڵگری وەشانەکەن. ئەو مۆبایلانەشی کە وەشانەکەیان پێگەیشتووە، هەموو مۆبایلە پشتگیریلێکراوەکانی گووگڵ و سۆنی، وەن پڵەس ئێڵجین، بێگوومان ئەم ڕێژەیە لە چەند مانگی داهاتوو بەرزتر دەبێتەوە و چاوەڕوانی کۆمپانیای وەبەرهێنی مۆبایلەکەت بکە و لێرەوە چاوێک لەو ئامێرانە بکەن کە وەشانی (ئەندرۆید ئۆریۆ)ـیان پێدەگات.

وەکە بەکارهێنەرێکی U 11 ئەگەر وەشانەکەت پێگەیستووە، ئەوا لە بەشی لێدوانەکان هاوبەشیی پێبکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ