10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 27, تشرینی دووه‌م 2017 بۆچوون

هاککەران توانیویانە بەربەستی هەستەوەری ناسینەوەی ڕووخساری iPhone X بشکێنن

لە ۳ی ئەم مانگە دوای ڕاگەیاندنی ئایفۆن ۱۰ و وتەکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەربارەی ئاسایشی مۆبایلەکە، مۆبایلەکە لە نێوان چەندان هاککەر بووە جێی تێڕامان و دوای هەفتەیەک بڵاوبوونەوە هاککەران ڕایانگەیاندووە کە لە ڕێگەی لەبەرگرتنەوەی ڕووخساری چەند کەسێکەوە توانیویانە بەربەستیی Face ID بشکێنن، ئەمەش پێچەوانەی دروشم و وتەکانی ئەپڵە دەربارەی ئەم بەربەستە. لە ۲ هەفتەی ڕابردوودا کۆمپانیای ئاسایشیی Bkav لە ڤێتنام لە هەواڵێکدا، ڤیدیۆی ئەم تێکشکاندنەی نمایشکردووە کە تێیدا هۆکاریی شکاندنی Face ID تێدایە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/i4YQRLQVixM” width=”500″ height=”300″]

ئەم کۆمپانیایە توانیویەتی بە شێوەی ڕووخسارییی سێ دووریی – 3D ڕەنگکراو لەسەر پلاستیکێک بە هۆی سلیکۆن و ماکیاژ، کە ڕێکخراون و بەهۆیانەوە توانراوە بەربەستی هەستەوەری کردنەوەی ڕووخسار بشکێنن و هەندێک لە وتەکانی ئەپڵ ڕەتبکەنەوە. ئەم سەلماندنە کە هێشتا پێویستە لێکۆڵەرەوانی تر پشتڕاستیبکەنەوە، ئەکرێت پرسێکی بایەخدار بێت بۆ ئایفۆن ۱۰ چونکە نرخی دروستکردنی ئەم ماسکە تەنیا ۱٥۰ دۆلار دەبێت. ئاسایشی Bkav دەڵێت “Face ID بەو شێوە تەواوییە نییە، ئەم بەربەستە دەتوانرێت بەهۆی ماسکێکەوە فێڵی لێبکرێت و تێکبشکێنرێت، ئەمەش ئاسایشی کاریگەر نییە.” تێکشاندنەکە تەنیا بەهۆی لووت و چاوەکان و دەم بووە، بەشەکانی تری سەر داپۆشراون، ئەمەش مانای وایە هەستەوەرەکەی ئایفۆن ۱۰ هزر دەخاتە سەر تایبەتمەندییەکانی ڕووخسار.

لێکۆڵەرەوان دان بەوەدا دەنێن کە ئەم تەکنیکە پێویستی بە نەخشەکێشیی دیجیتاڵیی هەیە بۆ وەرگرتنی پێکهاتەی ڕووخساریی بەکارهێنەری ئایفۆنەکە، کە ئەوان بە دەستکرد نەخشەکێشی ئاسایی ڕووخسارەکەیان کردووە ئەمەش ٥ خوولەک زیاتری ویستووە. لێکۆڵەوەرانی کۆمپانیاکە: زۆر سادەتر بوو لەوەی بیرمان لێدەکردەوە. مەبەست لەوەیە کە دەیانتوانی بە شێوەیەکی سادەتر Face IDـی ئایفۆنەکە تێکبشکێنن وەک ئەوەی کە خۆیان بۆ ئامادە کردبوو.

بە مانایەکی تر، لێکۆڵەرەوانی ئەو کۆمپانیایە دەتوانن و ئاشکرایان کردووە کە بەهۆی تێکەڵەیەکی سادە لە چەند کەرەستەیەکی ماددەی خاو، نەخشاندنی سێ دووریی بەربەستەکە تێکبشکێنن. لێکۆڵەرەوانی Bkav هێشتا زانیاریی درشتییان نەدرکاندووە بەڵام خۆی ڤیدیۆکە دەبێتە باشترین بیرۆکەی ئەم بابەتە، وە شایەنی باسە تاقیکردنەوەیەک لەلایەن پێگەی Wiredـەوە کراوە و ئەنجامی فێڵکردنی کردنەوەی ئایفۆنەکە پشتڕاستکراوەتەوە.

“لەوە سادەتر بوو کە بیری لێدەکرایەوە”

جگە لەوەی دەتوانرێت ماسکەکە بەهۆی هەندێک ماددە و نەخشەکێشانی سێ دوورییەوە دروستبکرێت و ئایفۆنەکەی پێ بکرێتەوە، لێکۆڵەرەوان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە تەنیا بە نیوەی ڕووخساریش بێت، دەتوانن کارەکە بکەن، هەر بۆیە لەو بڕوایەدان کە ئاسایشی Face ID سادەتر بوو لەوەی بیریان لێدەکردەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ