10
ئەپ و نەرمەکاڵا 28, تشرینی دووه‌م 2017 بۆچوون

بەشێوەیەکی فەرمی یاری PUBG بۆ مۆبایل گەشەپێدەدرێت

یاری PUBG ئەو یارییەی بە پڕۆژەیەکی تەواونەبوو دادەنرێت توانی لە ماوەی کەمتر لە ١٢ مانگ زیاتر لە ٢٠ ملیۆن داگرتنی هەبێت لە تۆڕی Stream کە ئەمە سەرکەوتنێکی زۆر گەورەبوو و وایکرد چاوی گەورە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بکەوێتە سەر ستۆدیۆی گەشەپێدەری یارییەکە کە (Bluehole studio)ـە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە بکەونە ڕێکەوتن بۆ ئەوەی ئەم یارییە پشگیری کۆنسوڵی ئێکس بۆکس بکات و تەنانەت مایکڕۆسۆفت دەیویست کە یارییەکە تایبەت بکات بە سەکۆکەی خۆی بەڵام ئەمە سەری نەگرت و بڕیارە لە ٢٠١٨ یارییەکە بۆ پلەیستەیشن ٤یش بڵاوبکرێتەوە.

لە نوێترین گرێبەستی کۆمپانیای Tencent کە ئەمە هەمان کۆمپانیایە خاوەنداریەتی ستۆدیۆی Supercell دەکات ئەوە ئاشکراکراوە کە لەگەڵ ستۆدیۆی Bluehole کەوتوونەتە رێکەوتن بۆ ئەوەی یاری PUBG گەشەپێبدات بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید و داڕشتنی ئەم یارییە بۆ سیستەمی ناوبراو دەستپێبکات، کۆمپانیاکە ئەوەی خستۆتە ڕوو کە لە ئێستادا گرێبەستەکە بەم شێوەیەیە کە یارییەکە تەنها لە وڵاتی چین بڵاوبکرێتەوە.

شایەنی باسە لە ئێستادا فرۆشگای پلەی ستۆر لە بە وڵاتی چین ژمارەیەکی بەرچاو لە یاری هاوشێوەی یاری PUBG لە خۆگرتووە کە ئەمەش وایکردووە کە هەردوولا لە هەماهەنگیدابن بۆ ئەوەی باشترین گرافیک و میکانیکی یاریکردن و تەنانەت نەخشەی یارییەکەش دیزاین بکەن بۆ ئەوەی لەم سەکۆیەشدا یارییەکەیان بە تایبەتی بمێنێتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ