10
ئەندرۆید 28, تشرینی دووه‌م 2017 بۆچوون

وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید ئۆریۆ بە ئێڵ جی ڤی ٣٠ دەگات

دوای ئەوەی گووگڵ دوایین وەشانی ئەندرۆیدی وەشاند ناسراو بە ئەندرۆید ئۆریۆ, لە ئێستادا زۆربەی کۆمپانیاکان سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەم وەشانەن بۆ مۆبایلەکانیان, دوای ئەوەی کۆمپانیای ئێڵ جی لە بەرواری ٢/١١ ڕاگەیاند چانسێک دەدات بە بەکارهێنەرانی ئێڵ جی ڤی ٣٠ و ڤی ٣٠ پڵەس وەشانی ئۆریۆ بە شێوەی تاقی کاریان بۆ بنێرێت پێش ئەوەی بە فەرمی ئەم وەشانە بڵاوبێتەوە، بەکارهێنەرانی ئەم مۆبایلە پێویستە لە ڕێگەی بەرنامەی Quick Help خۆیان تۆمار بکەن, دوای ئەوەی خۆیان تۆمار دەکەن لەماوەی کەمتر لە مانگێک وەشانە تاقیکاریەکەیان پێدەگات.

ئەمرۆش ئەو بەکارهێنەرانەی خۆیان تۆمار کردبوو ئەم وەشانە تاقیکاریەیان پێگەیش قەبارەی وەشانەکە نزیکەی ١.٢ گێگابایت بوو، لە ئێستادا ئەم وەشانە بە بەکارهێنەرانی کۆریای باشوور گەیشتووە.

جگە لە باشییەکانی وەشانی ئۆریۆ، نوێکردنەوەکە چارەسەریکردنی ئاسایشی مانگی ١١ی گوگڵی لەخۆ دەگرێت، لەم وەشانە تاقیکارییەدا بێگومان چەند کێشەیەکی تێدەکەوێت بەڵام چارەسەر دەکرێن پێش ئەوەی بەفەرمی بخرێتە بەردەست هەموو بەکارهێنەران.

وەشانە فەرمییەکە وا بڕیارە مانگی داهاتوو لەم کاتانەدا بەدەست هەموو بەکارهێنەرانی ئێڵ جی ڤی ٣٠ و ڤی ٣٠ پڵەس بگات، لە ئێستادا تاقیکردنەوەکانی ئەم وەشانە بەباشی بەڕێوەدەچن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ