جۆراوجۆر
30, تشرینی دووهم 2017
لە ئێستادا ٦٠٠ ملیۆن ئامێری جیاواز ویندۆز ١٠ بەکاردێنن

ویندۆز ١٠ ئەو وەشانەی کە مایکڕۆسۆفت لە ٢٩/٧/٢٠١٥ بڵاویکردەوە، خەڵکێکی زۆر ڕوویان کردە بەکارهێنانی و ئەمەش وای لە مایکڕۆسۆفت کرد کە ئامانجێک دابنێت کە تا ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی ئەو ئامێرانەی کە ویندۆز ١٠ بەکاردێنن بگات بە یەک ملیار ئامێر، ڕوونە کە مایکڕۆسۆفت سەرکەوتو نابێت لە پێکانی ئامانجەکەی بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە وەشانی ١٠ سەرکەوتوونیە بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەمە بە وەشانێکی زۆر سەرنجڕاکێش دادەنرێت و ئاسانکاری زۆری بۆ بەکارهێنەر کردەوە لەڕووی بەجێگەیاندنی ئەرکەکان.
لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی خاوەن پشکەکانی کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ناوبراو ساتیا نادیلا ئەوەی خستۆتەڕوو کە لەئێستادا ٦٠٠ ملیۆن ئامێر وەشانی ویندۆز ١٠ بەکاردێنن کە لەنێوان ئەم ژمارەیەدا لاپتۆپ و کۆمپیتەر و تابلێت و کۆنسوڵەکانی ئێکس بۆکس و مۆبایلیش بوونی هەیە.
ئەوەش خرایە ڕوو کە وەشانی The fall Creators کە لە مانگی ١٠ وەشێنرا لەئێستادا لەسەر %٢٠ ئەو لاپتۆپ و کۆمپیتەرانە جێگیر کراوە کە ویندۆزی ١٠ بەکاردینن.
پەنهان ئەحمەد
ناوم پەنهان ئەحمەدە و خوێندکاری بەشی تەکنەلۆژیای زانیاریم، وەکو نوسەرێکی پێشکەوتوو لەم ماڵپەڕە کاردەکەم و ئامانجم ئاشناکردنی کوردە بەم زانست و جیهانە نوێیە کە بەبەراورد بە بوارەکانی تر بەشێوەیەکی ئەوتۆ گرینگی پێنادرێت، یارییە ئەلیکترۆنیەکان بەشێکی تری خولیاکانی منە و بەشێوەیەکی بەردەوام ئاگاداری تازەترین هەواڵەکانی ئەم جیهانەم.