سۆنی 30, تشرینی دووه‌م 2017

مۆبایلە نوێیەکەی ساڵی داهاتووی سۆنی بە ڕوونمای 4K دەبێت

کۆمەڵێک زانیاری دزەی پێکراوە دەربارەی هاتنی مۆبایلێکی نوێ بەناوی (Sony Xperia XZ Premium 2) یاخود (Sony Xperia XZ 2 Premium) دەدوێن.

زانیاری سەرەکییەکان دەربارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە:

ڕوونماکەی لە جۆری LCD و قەبارەکەی ٥.۷ ئینج وە توانای پیشاندان بە ڕوونی 4K دەبێت لەگەڵ تایبەتمەندی HDR.

ڕووکارێکی بڕەندی دەبێت کەوا پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە دیزاینێکی تازەی هەبێت، ژمارەی مۆدێلەکەی بریتی دەبێت لە H8541، بەپێی دزەپێکەرەکان بێت بەشێوەیەکی گشتی جگە له گەورەکردنی ڕوونماکەی و بچووککردنەوە لاشەیی شتێکی تر ئەستەمە بوونی هەبێت و تایبەتمەندییەکانی تری وەک Sony Xperia XZ Premium دەبێت کە ئەویش بەم شێوەیە دەبێت: چیپەکەی بریتیەلە سناپدراگۆن ٨۳٥، وە 6GB بۆ بیرگەی زانیاری کاتی(ڕام) و 64GB بۆ بیرگەی ناوەکی لەگەڵ پاترییەکی گەورەتر کە 3,420 میلی ئەمپێر دەبێت. هەوەها وا پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەیMWC ساڵی داهاتوو مۆبایلەکە نمایشبکرێت، وە نرخی نزیکەی ۷۰۰ دۆلار دەبێت.

بۆچونی تۆ