جۆراوجۆر
1, كانونی یهكهم 2017
کارڵمان کینگ داهاتووی ئۆتۆمبێلەکان و بێ وێنە لە توانادا
کارڵمان کینگ ئۆتۆمبێلێکی ئیتاڵییە و بۆ یەکەمجار لە پێشانگای نێودەوڵەتی دوبەی نمایش کرا، ئەم ئۆتۆمبێلە سەر بە جۆری ئۆتۆمبێلە SUVـــیەکانە و تەنیا ١٠ دانە لەم ئۆتۆمبێلە دروستکراوە واتە Limited ــه.
پۆلێک لە باشترین و زیرەکترین ئەندازیارەکانی جیهان تێیدا بەشداربوون، خاوەنی بیرۆکەی دروستکردنەکەی کۆمەڵەی یونیک کڵەبە.
تایبەتمەندییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە:
- سەبارەت بە دیزاین ئەم ئۆتۆمبێلە بە شێوەیەکی سەرەکی دیزاینێکی توڕە و گۆشەی تیژ لە شێوەی دەرەوەیدا بەدی دەکرێت.
- کارڵمان کینگ لە شێوەی ئەڵماسێک وەرگیراوە و ڕەنگێکی ڕەشی مات کراوە.
- ئەم ئۆتۆمبێلە لەسەر شاسی ئۆتۆمبێلی فۆرد ئێف ١٥٠ بنیات نراوە.

- ئۆتۆمبێلەکە لە ڕووی دەرەوە لە جێی دەسکی دەرگاکان ناسەرەوەی دەستی لەسەر جێگیر کراوە.
هەرچی لە بارەی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکەیە شتێکی تەواو جیاواز و ناوازەیە و جیاوازییەکی زۆر زۆری هەیە لەگەڵ دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە کە ناوەوەی بە جۆرایەتی Luxury، کە تایبەتمەندە بە کەسە دەوڵەمەند و پلە باڵاکان بە شێوەیەک بەرزترین و نوێترین جۆری تەکنەلۆژیای تێدا بەکارهاتووە کە تەنانەت لە ئامێرە تەکنەلۆژییەکانی وەک مۆبایل و تابلێت و تەلەفزیۆن و سینەما و سیستمی دەنگی و بارگاویکەرەوە و شوێنی تایبەت بە کۆگاکردنی پارەی تێدایە.


نرخی ئۆتۆمبێلەکە ١,٨٥ ملیۆن دۆلارە و لە ئێستادا تەنیا لە وڵاتی ئیمارات ڕێگە بە ڕۆشتنی بە شەقامەکەندا پێ دراوە و لە وڵاتی سعودیە مۆڵەتی فەرمی پێ نەدراوە لەسەر شەقامەکاندا.
تەنیا ئەو زانیاریانەی سەرەوە لە ئێستادا ئاشکرا کراون و زانراون لە ماوەی داهاتودا هەر زانیاریەکی نوێمان دەست بکەوێت ڕاپۆرتی نوێی لەبارەوە دەکەین.
بفەرموون بینەری ڕیکلامی سەرەکی ئۆتۆمبێلەکەبن:
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!