10
ئەپڵ 1, كانونی یه‌كه‌م 2017

هواوەی بە نیازە ڕکابەری تەکنەلۆژیای Face ID و Animojiـی کۆمپانیای ئەپڵ بکات

هواوەی بەم دواییە تەکنەلۆژیایەکی نوێی نمایش کرد کە دەتوانێت ببێتە ڕکابەرێک بۆ Face ID و Animojiـی کۆمپانیای ئەپڵ، تەنانەت بە تواناترە لەوەی کۆمپانیای ئەپڵیش.

ئەپڵ بە نمایشکردنی کامێرای TrueDepth لە ئایفۆن ١٠ـدا، هەریەک لە تایبەتمەندیەکانی Face ID و Animojiی لەو مۆبایلەدا بەردەست خست، کە Face ID بە یەکێک لە پارێزراوترین تەکنەلۆژیایەکانی ڕووخسار ناسەرەوە دێتە هەژمار، کە زۆرێک لە مۆبایلەکانی سەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید لێی بێ بەشن.

هواوەی لە کۆنگرەی نمایشکردنی ئۆنەر V10ـدا، باسی لەوە کرد کە سەرقاڵی گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای کامێرایەکە کە هاوشێوەی کامێرای TrueDepthـی کۆمپانیای ئەپڵە، کە دەتوانێت ڕووخساری کەسەکان بناسێتەوە و ٣٠٠ خاڵ لە ڕووخساری کەسەکە وەربگرێت بەمەبەستی ناسینەوەی، لە توانایدایە لە ماوەی ٠.٤ چرکەدا قفڵی مۆبایلەکە بکاتەوە.

کۆمپانیایەکە لەو کۆنگرەیەدا باسی لە Animoji تایبەت بە خۆی کردووە، ئاماژەی پێدا کە زۆر بە تواناترە لە چاو ئەوانەی کۆمپانیای ئەپڵدا، تەنانەت توانای ناسینەوەی زمانی کەسی بەکارهێنەریشی هەیە.

هەرچەندە ئەم تایبەتمەندییە نە لە هواوی ئۆنەر V10 یاخود هیچ مۆبایلێکی دیکەیاندا تا ئێستا بوونی نیە، بەڵام وا پێدەچێت لە ساڵی داهاتوودا لەگەڵ نمایشکردنی هواوەی پی ١١دا بینەری ئەم تەکنەلۆژیایەی کۆمپانیای هواوەی بین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ