ئامێرە هەمەجۆرەکان 1, كانونی یه‌كه‌م 2017

وەن پڵەس ٥ تی لەماوەی 48 کاتژمێردا ڕێژەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

مۆبایلی وەن پڵەس ٥ تی لە ٢٨ی مانگی ١١ـەوە لە چین بەردەست خراوە بۆ فرۆشتنی پێشوەختە، بە پێی نوێترین ئامارەکان بێت تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ ئەو مۆبایلە، پێشتریش کۆمپانیای وەن پلەس ڕایگەیاند وەن پلەس ٥ تی خاوەنی زۆرترین فرۆش بووە.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە ئەوانەی کە خۆیان تۆمار کردووە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە مۆبایلەکە دەکڕن، بەڵام واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەوەندە ڕێژەی خەڵک خواستی بۆ ئەو بەرهەمە هەیە، و دەکرێت بەشێکی کەم لەوانەی کە خۆیان تۆمار کردووە دوای بەردەست بوونی لەو وڵاتەدا بیکڕن.

وابڕیارە لە ٥ـی ئەم مانگەدا بە ڕەنگی ڕەشی نیوەشەوی مۆبایلەکە لە چین بەردەست ببێت، لە ١٧ ئەم مانگەشدا ڕەنگە سوورەکەی بەردەست دەبێت، مۆبایلەکە لە چین نرخی کەمترە لە چاو وڵاتەکانی دیکەدا، نرخی ڕامی ٦ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی ٦٤ گێگابایت بریتیە لە ٤٥٣ دۆلار، نرخی ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایت بریتیە لە ٥٣٠ دۆلار.

بەهۆکاری ئەوەی کۆگای گووگڵ پلەی لە چین ڕێگە پێدراو نیە، کۆمپانیای وەن پلەس لە جێگای ڕووکاری بەکارهێنەری ئۆکسجین بە ڕووکاری بەکارهێنەری هایدرۆجینەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی ئەو وڵاتەی دەکات، چونکە لە ڕووکاری بەکارهێنەری هایدرۆجیندا کۆگای گووگڵ پلەی بوونی نییە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ