10
گووگڵ 2, كانونی یه‌كه‌م 2017

چی دیکە کێشەی ئەوەت نابێت کە کەسێک تەماشای مۆبایلەکەت دەکات، لەڕێی داهێنانێکی نوێی گووگڵەوە

تەکنەلۆژیایەکی نوێی گووگڵ کە ئێستا لەلایەن ئەندازیارانی کۆمپانیای گووگڵەوە گەشەی پێدەدرێت، لە توانایدایە ئەو کەسانە بناسێتەوە کە بە نهێنی سەیری مۆبایلەکەت دەکات، لەو کاتەی کە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایلەکەیەتی.

بێگومان یەکێک لە ناشرین ترین کردارەکان، بریتیە لە بە نهێنی سەیرکردنی کەسێکی دیکە لەوکاتەی کە مۆبایلەکەی بەکاری دەهێنێت، بەتایبەتریش ئەوکاتەی سەرقاڵی گۆڕینەوەی زانیاریەکی گرنگ بیت.

بەڵام بەهۆی ئەم تەکنەلۆژیا نوێیەی گووگڵەوە ڕێگا چارەیەک بۆ کێشەکە بەردەست دەخات، بە سود وەرگرتن لە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە و سیستەمی ژیری دەستکرد بۆ ناسینەوەی چاوەکان، ئەو کاتەی کە کەسێک سەرقاڵی بەکارهێنانی مۆبایلەکەیەتی کەسێکی دیکە هەوڵی سەیرکردنی دەدات، ئەوە بە شێوەیەکی خێرا مۆبایلەکە ئاگادارکردنەوەی دەبێت.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی کە لەو تەکنەلۆژیایە بڵاوبوەتەوە، بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە تەکنەلۆژیایەکە زۆر بە خێرایی کارەکانی بەڕێوە دەبات، بەڵام گووگڵ دەڵێت بۆ ئەنجامدانی ئەم تەکنەلۆژیایە تەنها پێویستی بە ٢٢ میلی چرکە هەیە.

ئەم پڕۆژەیە ناوی لێنراوە ئەلیکترۆنی پارێزەری ڕوونما(electronic screen protector)، وابڕیارە هەفتەی داهاتوو لە کۆنگرەی NIPS لەلایەن فلۆریان شرۆف و هی یانگ یو، لە کالیفۆرنیا نمایش بکرێت و زانیاری زیاتری لەسەر بەردەست بخرێت.

ڤیدیۆیەک لە تایبەتمەندیەکە:

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=rchVXWdpVvQ” width=”500″ height=”300″]
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ