مۆبایل و تابلێت
3, کانوونی یەکەم 2017
کۆمپانیای ئۆپۆی چینی بە فەرمی مۆبایلی A79 و F5 ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئۆپۆی چینی نوێترین دوو مۆبایلی هۆشمەندی خۆی لە تایبەتمەندی مام ناوەند و بەرز بە فەرمی ڕاگەیاند کە ئەوانیش مۆبایلی ئۆپۆ A79 و F5ـە، کە لە ڕووی شێوە و دیزاین و ڕوونماوە هاوشێوە مۆبایلەکانی ئۆپۆ R11s و وەن پڵەس ٥ تیە.
مۆبایلی ئۆپۆ A79 خاوەن ڕوونمایەکە لە جۆری ئۆلید بە قەبارەی ٦ ئینچ بە ڕوونی 1080×2180 پیکسڵ و لێوارێکی کەم بە ڕەهەندی 18:9.
مۆبایلی ئۆپۆ A79 خاوەن پڕۆسێسەرێکە لە جۆری میدیاتێک Helio P23ـی هەشت ناوەکی Cortex-A53ـیە بە خێرایی ٢.٥ گێگاهێرتز، و ڕامی ٤ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت وە پشتگیری لە دەرچەی بیرگەی دەرەکی دەکات لە جۆری MicroSD، وە خاوەنی باتریەکە بە فراوانی ٣٠٠٠ ملیئەمپێر و پشتگیری بارگاوی کردنەوەی خێرا دەکات لە جۆری Vooc Flash Charge، وە کامێرای دواوە و پێشەوەی ١٦ مێگاپیکسڵە و خاوەنی ناسینەوەی ڕووی خاوەنەکەی هەیە.
ئەم مۆبایلە لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ٧ ـی نوگەت بە ڕووکار‌ی تایبەتی کۆمپانیا ناسراو بە Color OS 3.2 کار دەکات و لە سەرەتای مانگی ١٢ بە فەرمی بە نرخی ٣٦٠$ـی ئەمریکی بە دوو ڕەنگی ڕەش و زێڕی دەکەوێتە بازاڕەکانەوە.

وە لە هەمان کاتدا کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلی F5ـی بە تایبەتمەندی بەرز ڕاگەیاند:
مۆبایلی ئۆپۆ F5 خاوەن ڕوونمایەکە لە جۆری FHD+ بە قەبارەی ٦ ئینچ بە ڕوونی 1080×2160 پیکسڵ و لێوارێکی کەم بە ڕەهەندی 18:9.
مۆبایلی ئۆپۆ F5 خاوەن پڕۆسێسەرێکە لە جۆری میدیاتێک Mediatek MT6763T Helio P23ـی هەشت ناوەکی Cortex-A53ـیە بە خێرایی ٢.٥ گێگاهێرتز، و ڕامی ٤ گێگابایت بۆ ڕەنگی زێڕی و ڕەش بە بیرگەی ناوەکی ٣٢ گێگابایتی وە ڕامی ٦ گێگابایت بۆ ڕەنگی سور و ڕەش و بە بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت وە پشتگیری لە دەرچەی بیرگەی دەرەکی دەکات لە جۆری MicroSD تاکو ٢٥٦ گێگابایت، وە خاوەنی باتریەکە بە فراوانی ٣٢٠٠ ملیئەمپێر و پشتگیری بارگاوی کردنەوەی خێرا دەکات لە جۆری Vooc Flash Charge، وە کامێرای دواوەی ١٦ مێگاپیکسڵ و کامێرای پێشەوەی ٢٠ مێگاپیکسڵە و خاوەنی ناسینەوەی ڕووی خاوەنەکەی هەیە بۆ کردنەوەی قوفڵی مۆبایلەکە.
ئەم مۆبایلە لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ٧ ـی نوگەت بە ڕووکار‌ی تایبەتی کۆمپانیا ناسراو بە Color OS 3.2 کار دەکات.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.