ئەپ و نەرمەکاڵا 3, كانونی یه‌كه‌م 2017

باشترین ئەپەکان و یاریی ئەندرۆید لە ۲۰۱۷

لەگەڵ کۆتاییەکانی ساڵی ۲۰۱۷ کۆمپانیای گووگڵ ناوەکانی باشترین و ئەپە زۆرداگیراوەکانی ساڵی ۲۰۱۷ـی ڕاگەیاند. گووگڵ هەموو ساڵێک ئەو ئەپانە ئاشکرا دەکات کە زۆرترین داگرتنیان هەبووە، وە باشترینیش هەڵدەبژێرێت. لەم لیستەی خوارەوەدا لەوانەیە ئەپی دڵخوازی تۆی تێدا بێت.

باشترین ئەپی ساڵی ۲۰۱۷: Socratic

گووگڵ نازناوی باشترین ئەپی ساڵی داوەتە Socratic چونکە بۆ شیکارکردنی پرسیارەکانی وانەی بیرکاریی سیستمێکی ڕۆبۆتیی زیرەکانەی هەیە و خاوەن ڕووکارێکی نایابە، واش ناسرێنراوە کە له قوتابخانە باشترین ئامڕازیی منداڵانە، کات لە دوای کات ڕێژەی داگرتنەکانی زیاتر دەبێت. داگرتن

ئەپە زۆرداگیراوەکانی ساڵی ۲۰۱۷

ئەپی FaceApp: ئەپی FaceApp لە ئەپە ناودارەکانی ساڵ بوو چونکە دەتوانێت ڕووخسارت بۆ پیر یان گەنج، یان لە وێنەدا ڕەگەزت بگۆڕێت و ئەم جۆرە ئەپانەش خاوەن هەوادارێکی زۆرن. بەم ئەپە دەتوانیت شێوازیی پێکەنین بۆ ڕووخسارت دابنێیت. گۆڕان بە شێوەت بدەیت بە گەنجکردنەوە یاخوود پیرکردن. دەتوانیت سێڵفییەکی جوان بە چەند کاریگەرکردنێک (ئیفێکت) بگریت. داگرتن

ئەپی Selfie Camera: ئەپێکی زۆر بۆ گرتنی وێنەی سێڵفیی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا هەیە و بۆ ئەمساڵیش ۱ ئەپی تایبەت بە وێنەی سیڵفی لە لیستی ئەپە زۆرداگیراوەکانی ساڵە. ئەم ئەپە لای بەکارهێنەران ناودارە چونکە ۳ کاری چێژبەخش بۆ وێنەکانت دەکات. دەتوانێت پێوەکراوی خەندەکان (ئیمۆجی و هێما هتد…)ـت بۆ وێنەکان دابنێت. دەتوانیت دەستکاری وێنەکەت بکەیت. کاریگەرییش بە وێنەکەت بە چەندەها ڕەنگ. لە تایبەتمەندییەکانی تریشیدا ماکیاژکردنی وێنەکانت هەیە و دەتوانیت ڕەنگی چاوتی پێبگۆڕیت. چەندانی تر. داگرتن

باشترین یاریی ساڵی ۲۰۱۷ Cats: Crash Arena Turb Stars

یارییەکی نایابی فرە یارییکەرە و خاوەن پاڵەوانییەتییەکی چکۆڵەی جیهانییە بۆ باشترین بزوێنەر. بە زانینی خۆت بزوێنەر بە چەکی جۆراوجۆر بنیاد دەنێیت و بۆ شەڕ ئامادەی دەکەیت. یارییەکە جۆرەها تایە و چەک لە خۆ دەگرێت کە دەتوانیت بەهێزترییان بکەیت. کاتێک ڕووبەڕووی کەسی دووەم دەبیتەوە، بزوێنەری هەردوو لا ڕاستەوخۆ دەڕۆن بۆ یەکتریی تا ئەوی تر تێکدەشکێنێت.  داگرتن

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ