ئەندرۆید
4, کانوونی یەکەم 2017
نوێترین وێنه و تایبه‌تمه‌ندییه پێشبینییکراوهکانی شاومی می ٧

کۆمپانیای شاومی چینی یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان، هەمیشە نرخی بەرهەمەکانی لە نزمترین ئاستدایە و تایبەتمەندی ئاستبەرزی تێدا جێگیر دەکرێت.
پاش ئەوەی بۆ ئەمساڵ نەوەیەکی ئاست بەرزی نوێیان لە زنجیرەی (MI) ڕاگەیاند بە ناوی شاومی می ٦، کۆمپانیاکە بە نیازە لە ساڵی داهاتوودا نەوەیەکی دیکە بەرهەم بهێنن بە ناوی شاومی می ٧، کە وا بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا هاوشانی گاله‌کسی ئێس ٩ وه‌ک یه‌که‌م مۆبایلی چینی، به چیپ(پڕۆسێسه‌ر)ی سناپدراگۆن ٨٤٥ـهوه نمایش بکرێت.

شاومی می ۷ قهبارەی ڕوونماکه‌ی پێشبینی ده‌کرێت ٥.٨ ئینج بێت، به ڕوونی١٤٤٠ پێکسڵ له جۆری ئەمۆڵێد که وا بڕیاره کۆمپانیای سامسۆنگ بۆی دروست بکات، پارێزه‌ری ڕوونمای مۆبایله‌که‌ش نه‌وه‌ی پێنجەمی گۆریلا گلاس ده‌بێت بە ڕەهەندی ١٨:٩، لێواره‌کانی مۆبایله‌که بۆ ئاستێکی زۆر که‌م ده‌بنه‌وه به تایبه‌ت لێواره‌کانی به‌شی سه‌ره‌وه و خواره‌وه، لاشه‌ی مۆبایله‌که‌ش له شووشه دروست ده‌کرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بتوانێت به بارگاوی که‌ره‌وه‌ی بێته‌ل بارگاوی بکرێته‌وه و پشتگیری له بارگاوی که‌ره‌وه‌ی بێته‌لی QI بکات.
مۆبایله‌که به ۲ جۆر به‌رده‌ست ده‌بێت و (پشتگیری له بیرگه‌ی ده‌ره‌کی ناکات).
- جۆری یه‌که‌م: ڕامه‌که‌ی ٦ گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌کی ١٢٨ گێگابایت ده‌بێت.
- جۆری دووه‌م: ڕامه‌که‌ی ٨ گێگابایت و بیرگه‌ی ناوه‌کی ٢٥٦ گێگابایت ده‌بێت.
توانستی پاتریه‌که‌ی ٣٩٥٠ ملی ئه‌مپێر/کاتژمێرێک، وه‌شانی ڕووکار‌ی به‌کارهێنه‌ره‌که‌ی MIUI 9 ده‌بێت که سه‌رچاوه وه‌رگیراوی ئه‌ندرۆید ئۆریۆیه، پێشبینی ده‌کرێت کامێرای دواوه‌ی دوانه هاوێنه بێت به فراوانی ١٩ مێگاپێکسڵ، به تیره‌ی چاوی f/1.7 و بینایی وردبوونه‌وه‌ی ٤ هێنده‌یی، خاوه‌نی دوو فلاشی جۆری LED ده‌بێت که وێنه‌کان له جێگا تاریکه‌کاندا ڕووناکتر ده‌رده‌خات، کامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌که‌ش به فراوانی ١٦ مێگاپێکسڵ. ئەگه‌ر هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه‌ی که باسمان کرد ببێته ڕاستی، ئه‌وا ده‌بێته ڕکاربهرێکی سەر سه‌ختی ئایفۆن ئێکس و گاله‌کسی ئێس ٩ بۆ ساڵی داهاتوو.

