ئای ئۆ ئێس 4, كانونی یه‌كه‌م 2017

ڕاپۆرتێکی IHS دەربارەی فرۆشی ئایفۆن ١٠ دەدوێت

بە وتەی IHS Markit فرۆشی ئایفۆن ١٠ تاوەکوو ئێستا لە هەندێک وڵات لە هی ئایفۆن ٨ پڵەس زیاترە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکانی ماوەی ڕابردوو ئایفۆن ٨ پڵەس یەکەم ئایفۆنی پڵەسبوو کە فرۆشی لە برا بچوکەکەی زیاتربێت، ئەم فرۆشە بەرزەی ئایفۆن ١٠ لە کاتێکدادێت کە دەرچوونی دواخرا و دوای زیاد لە مانگێک لە ٨ و ٨ پڵەس بەردەستبوو.

لە ٨ وڵاتی جیاواز، هەر لە ئێستاوە ئایفۆن ١٠ زیاد لە ٢٪ی ئایفۆنەکان پێکدەهێنێت کە لە ئێستادا بەکاردێن، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕێژەی ئایفۆن ١٠ لە ماوەی تەنها ٣ هەفتەدا ڕێژەی ئایفۆن ٨ پڵەسی یەکسان کردووەتەوە، و بە بەراورد بە ئایفۆن ٨ و ٧ پڵەس لە هەمان ماوەی سەرەتایاندا سەرکەوتووتر بووە، تەنها ئایفۆن ٧ لە سەرەتایدا سەرکەوتووتر بووە لەو وڵاتە، لە ژاپۆن مۆبایلەکە تەنانەت بە ڕاددەی ماوەی سەرەتایی ئایفۆن ٧ سەرکەوتوو بووە.

 

IHS پێشبینی دەکات ئەپڵ لە ماوەی چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا کە لە ئێستادا تیایداین ژمارەی پێوانەیی تۆمار بکات و ٨٨.٨ ملیۆن ئایفۆن بەڕێ بکاتە بازارەکانی جیهان، ئەگەر ٣١ ملیۆن لەو ئایفۆنانە ئایفۆن ١٠بن، ئەپڵ ژمارەیەکی پێوانەیی تریش تۆمار دەکات کە تێکڕای نرخی ئایفۆنە فرۆشراوەکانە، کە بەم شێوەیە بۆ یەکەمجار بەرز دەبێتەوە بۆ سەروو ٧٠٠ دۆلار.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ