10
ئەپ و نەرمەکاڵا 7, كانونی یه‌كه‌م 2017

ئەپلیکەیشنی ڕێگای خوێندن بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢

ئه‌پی ڕێگای خوێندن تايبه‌ته‌ به‌پرسياره‌كانی پۆلی ١٢ی زانستی و وێژه‌يی لە بەرهەمی گرووپی (کین تێکە)، له م ئەپليكيشنه فيرخواز ده‌توانێت ڕاهێنان ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ى ئاشنابێت بە چۆنيه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسياره‌كانی وزاری، و ده‌توانێت تاقيكردنه‌وه ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌ديار بكه‌وێت.
فێرخواز ده‌توانێت  وه‌ڵامی پرسياره‌كان دوای تاقيكردنه‌وه ببينێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌ هه‌ڵه‌كانی وه‌ربگرێت و دووباره‌ ئه‌نجامی نه‌داتەوە.
ئه‌م ئه‌په‌ پێويستی به‌ ئينته‌رنێت نيه‌، فيرخواز هه‌ركاتێک بيه‌وێت ده‌توانێت تاقيكردنه‌وه و ڕاهێنان ئه‌نجام بدات.

گرینگترین تایبەتمەندییەکان ئه‌م ئەپڵیکەیشنە:

  •  فێرخواز ده‌توانێت ڕاهێنان و تاقیکردنەوە بكات بۆ پرسیاره‌كانی وزاری هه‌ر ساڵێک كه‌ خۆی هه‌ڵی ده‌بژێرێت.
  • دوای تاقیكردنه‌وه‌ فێرخواز ده‌توانێت ورده‌كاری هه‌موو ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ ببینێت كه‌ پێشتر ئه‌نجامی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی خۆی بزانێت و هه‌ڵه‌كانیشی دوباره‌ نه‌كاته‌وه‌.
  •  ئه‌م ئه‌په‌ پێویستی به‌ ئینته‌رنێت نیه‌ بۆ به‌كارهێنان.
  • دەتوانیت ئەپەکە هاوکات بکەیت لەگەڵ فەیسبووک و ژمارەی مۆبایلدا، بۆ ئەوەی لە هەرکات و ساتێکدا بێت بتوانیت بەدەوام بیت لە خوێندنەکەت.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە

وێنەکانی ئەپەکە:

 

Image result for Regay Xwendn

 

بۆچوونەکان
  • احمد

    السلام عليكم
    ئەپی ڕێگای خوێندن هەرچەنێ هەوڵ ئەدەم داخل نابێ داوی ئەوەی کە بەشە کە دیاری دەکەیت دەڵێ هەڵەیەک ڕویداوە دووبارەی بکەرەوە
    تکایە یارمەتیم بدە چۆن ئەیکاتەوە

    • سەلمان خالید

      بەڕێزم پرسیار لە گەشەپێدەرەکەی بکە. و لە کاتی پێدانی ئەستێەدا بۆیان بنووسە تاوەکو بەزوویی چاکی بکەن.

  • احمد

    زیاد لە مانگێکە نوسیمە بەڵام هەر بێ وەڵامە

  • احمد

    ڕەقەمی دروست کەرەکەی بدەرێ خۆم پەیوەندی پێوە دەکەم

بۆچونی تۆ