ئەندرۆید
8, كانونی یه‌كه‌م 2017
مۆبایلێکی نوێی ئێڵجی گرانتر له ئایفۆن ١٠ بە ناوی LG Signature Editon ڕاگەیەندرا
کۆمپانیای ئێلجی نوێترین مۆبایلی خۆی له کۆریای باشوور نمایش کرد له ژێر ناوی (LG Signature Editon) که جۆرێکی تایبه‌تی گرانبه‌هایه له ئێلجی ڤی ٣٠، که له زۆر ڕواڵه‌ته‌وه هاوشانی ئێلجی ڤی ٣٠ـیه ته‌نها له کۆمه‌لێک تایبه‌تمه‌ندیدا له یه‌کدی جیاوازن.
کۆمپانیای ئێلجی له مۆبایلی (LG Signature Editon)ـدا له جێگای پشتی مۆبایله‌که له شووشه دروست بکات سودی له مادده‌ی سیرامیکی زیرکونیۆم وه‌رگرتووه، کۆمه‌لێک مادده‌ی گرانبه‌ها له دروستکردنیدا به‌کارهاتووه که وای لێده‌کات دژه ڕووشاندنی زیاتر بێت له چاو مادده‌کانی شوشه و کانزادا، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا هیچ دڵنا که‌ره‌وه‌یه‌ک نیه ده‌رباره‌ی ئاستی دژه شکانه‌که‌ی، بە وته‌ی کۆمپانیای ئێلجی بێت ئه‌م مۆبایله بە هه‌ریه‌ک له ڕه‌نگه‌کانی ڕه‌ش و سپی‌دا به‌رده‌ست ده‌بێت.

مۆبایله‌که خاوه‌نی ٦ گێگابایت ڕام و ٢٥٦ گێگابایته له بیرگه‌ی ناوه‌کیدا، له کاتێکدا جۆره ئاساییه‌که‌ی ڤی ٣٠ و جۆره پڵهسهکهشی خاوه‌نی ٤ گێگابایت ڕام و ١٢٨ گێگابایت بیرگه‌ی ناوه‌کین. مۆبایلی (LG Signature Editon) له ئێستادا وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌سه‌ر جێگیر کراوه، به‌ڵام جۆره ئاساییه‌که‌ی هێشتا ته‌نها وه‌شانی تاقیکاری ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ ـی بۆ به‌رده‌سته.
مۆبایله گرانبه‌هاکه ڕوونماکه‌ی ٦ ئینجه له جۆری ئۆڵید، پشتگیری له بارگاویکه‌ره‌وه‌ی بێته‌لی QI و پاره‌دانی سه‌رهێلی LG PAY ده‌کات، خاوه‌نی کامێرایه‌کی دوانه هاوێنه‌یه و توانستی پاتریه‌که‌ی ٣٣٠٠ ملی ئه‌مپێر/کاتژمێرێک.
کۆمپانیای ئێلجی ڕایگه‌یاندووه ته‌نها ٣٠٠ دانه له‌مجۆره تایبه‌ته به‌رده‌ست ده‌خرێت له کۆریای باشووردا، واتا هەموو ئەو کەسانەی که له کۆریای باشووردا ده‌ژین ناتوانن مۆبایله‌که‌یان ده‌ست بکه‌وێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌کی که‌م له مۆبایله‌که به‌رده‌ست ده‌خرێت، کۆمپانیای ئێلجی له کاتی فرۆشتنی مۆبایله‌که‌دا چانسی ئه‌وه ده‌دات به کڕیارانی که له توانایاندا بێت ناوی خۆیان له‌سه‌ر مۆبایله‌که هه‌ڵبکۆڵن، له‌ناو کارتۆنی مۆبایلهکهشدا دوو بستۆکی تێدایه که هی کۆمپانیای Bang & Olufsenـه، که یه‌کێکیان له جۆری بلوتوثه و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له جۆری وایه‌ر.

کۆمپانیای ئێلجی باسی ڕۆژێکی دیاریکراوی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئەم مۆبایلە نه‌کردووه، ته‌نها ئاماژه‌ی به کۆتایی ئه‌م مانگه داوه، به‌پێی زۆربه‌ی زانیارییه‌کان بێت وا پێده‌چێت له ٢٧ـی ئه‌م مانگه‌دا فرۆشی ده‌ست پێده‌کات، نرخی مۆبایله‌که‌ش ١٨٢٠ دۆلاره.