ئەندرۆید
10, كانونی یه‌كه‌م 2017
ڕاپۆرت: به‌راوردی نێوان پڕۆسێسەرەکانی Snapdragon 835 و Snapdragon 845

هەموو ساڵێک کۆمپانیای کواڵکۆم نوێترین چیپ( پڕۆسێسەر)ـی ئاست بەرزی تایبەت مۆبایلە کارکردووەکانی ئەندرۆید بەرهەم دەهێنێت، وەک ئەوەی لەم ساڵدا دیمان کۆمپانیایەکە یەکەم چیپی خۆی بە بناغەی ١٠ نانۆمەتری بە ناوی سناپدراگۆن ٨٣٥ ڕاگەیاند، لەسەر هەریەک لە گالەکسی ئێس ٨ و نۆت ٨ و ئێلجی جی ٦ و وەن پلەس ٥ و چەندینی مۆبایلی دیکە جێگیر کرا.
چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا کۆمپانیایەکە نوێترین چیپ(پڕۆسێسەر)ـی ئاست بەرزی بە ناوی سناپدراگۆن ٨٤٥ نمایشکرد، وا بڕیارە یەکەمین مۆبایلی کارکردوو بەم چیپ(پڕۆسێسەر)ـە گالەکسی ئێس ٩ بێت، پاشان هەریەک لە شاومی می ٧ و ئێلجی جی ٧ و چەندین مۆبایلی دیکەش لەسەری جێگیر بکرێت.
لە ئێستادا بەراوردی نێوان هەردوو چیپکەتان بۆ دەخەینە ڕوو بە مەبەستی تێگەیشتنی زیاتر لەو گۆڕانکارییانەی کە ڕوویداوە، بیریشمان نەچێت هەردوو چیپەکە لەسەر بناغەی ١٠ نانۆمەتری بنیات نراون، ٢ گۆڕانکاری له نەوەی دووەم واتە سناپدراگۆن ٨٤٥ ڕوویداوه که بریتیه له وزەیەکی کەمتر بەفیڕۆ دەدات و خێراترە.
بناغه‌ی چیپ:
سناپدراگۆن ٨٣٥: یه‌که‌مین نه‌وه‌ی ١٠ نانۆمه‌تری.
سناپدراگۆن ٨٤٥: دووه‌مین نه‌وه‌ی ١٠ نانۆمه‌تری.
ناو‌کی پڕۆسێسه‌ره‌کان:
سناپدراگۆن ٨٣٥: ٤ ناو‌کی کریۆ ٢٨٠ به خێرایی له‌ره‌له‌ری ٢.٤٥ گێگاهێرتز + ٤ ناو‌کی کریۆ ٢٨٠ به خێرایی ١.٩ گێگاهێرتز.
سناپدراگۆن ٨٤٥: ٤ ناو‌کی کریۆ ٣٨٥ به خێرایی له‌ره‌له‌ری ٢.٨ گێگاهێرتز + ٤ ناو‌کی کریۆ ٣٨٥ به خێرایی ١.٨ گێگاهێرتز.
پڕۆسێسه‌ری گرافیکی:
سناپدراگۆن ٨٣٥: ئادرینۆ ٥٤٠.
سناپدراگۆن ٨٤٥: ئادرینۆ ٦٣٠، ڕوونییه‌که‌ی دوو هێنده ٢٤٠٠ پێکسڵ له ٢٤٠٠ پێکسڵدایه، به خێرایی ١٢٥ چوارچێوه له چرکه‌یه‌کدا بۆ ئامێری VR، له‌کاتی به‌کارهێنانی VRـدا ده‌توانێت شته به‌رجه‌سته‌کان بدۆزێته‌وه.
مۆدێم:
سناپدراگۆن ٨٣٥: سناپدراگۆن X16 LTE، ده‌توانێت ١٠٠٠ مێگابیت له چرکه‌یه‌کدا دابگرێت و ١٥٠ مێگابیت بار بکات له چرکه‌یه‌کدا.
سناپدراگۆن ٨٤٥: سناپدراگۆن X20 LTE، ده‌توانێت ١٢٠٠ مێگابیت له چرکه‌یه‌کدا دابگرێت و ١٥٠ مێگابیت بار بکات له چرکه‌یه‌کدا.
ژیری ده‌ستکرد بۆ هاوکاریکردنی پڕۆسێسه‌ره‌کان:
سناپدراگۆن ٨٣٥: هه‌یه‌تی، له جۆری Hexagon 682.
سناپدراگۆن ٨٤٥: هه‌یه‌تی، له جۆری Hexagon 685.
کۆتا ئاستی توانای به‌رهه‌م هێنانی ڤیدیۆ:
سناپدراگۆن ٨٣٥: به ڕوونی 4K له ٣٠ چوارچێوه له چرکه‌یه‌کدا.
سناپدراگۆن ٨٤٥: به ڕوونی 4K و هه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی HDR له ٦٠ چوارچێوه له چرکه‌یه‌کدا.
ئاماژه(سینگاڵ)ـی توانای وێنه‌کان:
سناپدراگۆن ٨٣٥: له جۆری کواڵکۆم Qualcomm Spectra 180.
سناپدراگۆن ٨٤٥: له جۆری کواڵکۆم Spectra 280، که پشتیوانی له فراوانی ١٦ مێگاپێکسڵ ده‌کات، له ٦٠ چوارچێوه له چرکه‌یه‌کدا.
پارێزه‌ر:
سناپدراگۆن ٨٣٥: Secure Processing Unit (SPU) isolated subsystem.
سناپدراگۆن ٨٤٥: Qualcomm Processor Security.
زیاتر:
سناپدراگۆن ٨٣٥: پشتوانی له بارگاوی که‌ره‌وه‌ی خێرای Quick Charge 4 ده‌کات.
سناپدراگۆن ٨٤٥: پشتیوانی له بارگاوی که‌ره‌وه‌ی خێرای +Quick Charge 4 ده‌کات، پشتگیری له دوانه سیمی VoLTE ده‌کات، که‌مکردنه‌وه‌ی ژاوه‌ژاوی فره چوارچێوه‌کان، پشتگیری له تایبه‌تمه‌ندی تۆمارکه‌ری جوڵای خاو(Slow Motion) ده‌کات له ڕوونی ٧٢٠ پێکسڵ له ٤٨٠ چوارچێوه له چرکه‌یه‌کدا.
[su_youtube url=”https://youtu.be/WkVOtqVID7Y” width=”500″ height=”300″]