10
ئەپ و نەرمەکاڵا 10, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

چۆنیەتی داگرتنی ئەو ئەپانەی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا بۆ ئێمە بەردەست نین


دەکرێت چەند جارێک توشی ئەو بارە بووبین کە ئەو ئەپەی دەمانەوێت دایبگرین بەردەست نەبێت بۆ وڵات و شوێنی ئێمە یان هەر لە کۆگای گووگڵ پلەی نیشانی نادات لە کاتی گەڕان، وەک ئەم وێنەی خوارەوە.

لێرەدا شێوازێکی ئاسانمان بۆ هەڵبژاردوون بۆ داگرتنی هەر ئەپێک لە کۆگای پلەی، ئەگەر چی ئەپەکە بۆ وڵاتەکەشمان بەردەست نەبێت.

سەرەتا، دەچینە کۆگای گوگڵ پلەی و ئەپی Cyberghost vpn دادەگرین.

ئەپەکە بکەوە و دەستپێکردن Start دابگرە بۆ چالاک بونی ئەپەکە.

دواتر، سەرجەم زانیاریەکانی ئەپی کۆگای پلەی بسڕەوە لە ڕێگەی Clear dataــەوە، وەک لە وێنەکەدا دیارە.

پاشان، کۆگای پلەی بکەوە و هەر ئەپ یان یارییەکت پێویستە دایبگرە.

بۆچونی تۆ