ئێڵ جی 16, كانونی یه‌كه‌م 2017

کۆمپانیاکانی Samsung و LG لە کۆنگرەی CES 2018ـدا چی نمایش دەکەن؟

چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا هەواڵەکان دەربارەی ئەوە دەدوان، کەوا سامسۆنگ لە کۆنگرەی CES 2018ـدا مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانی نمایش ناکات.بەڵام ئێستا کۆمەڵێک هەواڵی نوێ لەلایەن کۆریای باشوورەوە بڵاوبۆتەوە، باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیای سامسۆنگ بەنیازە لەو کۆنگرەیەدا نوێترین بەرهەمی خۆی لەسەر زنجیرەی A بڵاوبکاتەوە، هەروەها کۆمپانیای ئێڵ جیش بە نیازە هاوشێوەی سامسۆنگ بەرهەمێکی نوێ نمایش بکات لە کۆنگرەکەی مانگی داهاتوودا.

سامسۆنگ بە نیازە لە کۆنگرەی CES 2018ـدا هەردوو مۆبایلی گالەکسی ئەی ٨ (٢٠١٨) و گالەکسی ئەی ٨ پڵەس (٢٠١٨) نمایش بکات، کۆمپانیای ئێڵ جیش بە نیازە ئێڵجی K10 (٢٠١٨) نمایش بکات.

هەردوو مۆبایلەکەی سامسۆنگ ڕەهەندی ڕوونمایان ١٨:٩ دەبێت کە قەبارەی جۆرە پڵەسەکەی ٦ ئینچ و جۆرە ئاساییەکەشی ٥.٨ ئینچ دەبێت، هەڵگری تایبەتمەندیی بیکسبی هۆم و بیکسبی Remind دەبن، دوگمەی هاوکاریکەری تایبەتی دەنگی بیکسبی تێیاندا بەردەست نابێت، هەردوو مۆبایلەکە خاوەنی ٤ گێگابایت ڕام دەبێت و بیرگەی ناوەکیان ٦٤ گێگابایت دەبێت، کامێرای دواوەیان فراوانیی ١٦ مێگاپێکسڵە و کامێرای پێشەوەیان دوانە هاوێنەیە بە فراوانیی ١٦ بە ٨ مێگاپێکسڵ، توانستی پاتریی جۆرە پڵەسەکەیان ٣٥٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک.

هەردوو مۆبایلەکە پشتیوانی لە Samsung Pay دەکەن، پەنجەمۆرەکەیان لە بەشی پشتەوە لە ژێر کامێرادا دەبێت، هەڵگری دەرچەی USB جۆری C و جاک ٣.٥ مللی مەتر دەبن.
تایبەتمەندیی بەکارهێنەرانی دوو ئەپ لە یەک کات و “Pop-Up View” تێیاندا جێگیر دەبێت، کە دەسەڵات بە بەکارهێنەران دەدەن لە یەک کاتدا لە دوو ئەپ زیاتر بەکاربهێنن، چاوەڕوان دەکرێت لەدوای نمایشکردنیان لە کۆنگرەی CES 2018 مانگی داهاتوودا، بە زووترین کات لە بازاڕەکانی جیهاندا بڵاوبنەوە.

کۆمپانیای LGـیش لە کۆنگرەکەدا نوێترین نەوە لە مۆبایلی LG K10 نمایش بکات بە پاشگری ساڵی ٢٠١٨ـەوە، وابڕیارە مۆبایلەکە دیزاینی لاشەکەی باریکتر بێت و قەبارەی ڕوونماکەی ٥.٣ ئینچ بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ بێت، خاوەنی ٣ گێگابایت ڕام و ٣٢ گێگابایت بۆ بیرگەی ناوەکیەکەی، فراوانیی کامێرای دواوەی ١٣ مێگاپیکسڵ و پێشەوەشی ٥ مێگاپێکسڵ دەبێت، توانستی پاترییەکەی ٣٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک، پێشبینی دەکرێت لە دوای نمایش کردنی تا کۆتایی مانگەکە بکەوێتە بازاڕەکانی کۆریاوە.

بەڵام مۆبایلە ئاست بەرزەکانی سامسۆنگ و ئێڵجی، کە گالەکسی ئێس ٩ و ئێڵجی جی ٧ دەگرێتەوە، وابڕیارە لە کۆنگرەی MWC 2018ـدا نمایش بکرێن، وا بڕیارە کۆمپانیای سۆنی یەکەمین مۆبایلی بێ لێواری لە هەمان کۆنگرەی ئێس ٩ـدا نمایش بکات، کۆمپانیای هواوەیش لە هەمان کۆنگرەدا هواوەی پی ١١ نمایش دەکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ