هەواڵ 3, ئاب 2012

دوایین سەردێڕی هەواڵی تەکنەلۆژی بۆ ئەم هەفتەیە بخوێنەوە.

دوای سڵاوێکی گەرم لە خوێنەر بەڕێزەکانی ماڵپەڕەکامان ودوبارە بەخێربێنەوە بۆ گەشتی دوایین سەردێڕی هەواڵی ئایتی بۆ ئەم هەفتەیە و، فەرموون بۆ هەفتەی پڕ ڕووداوی تەکنەلۆژی.
١- سامسۆنگ ڕاگەیاندنی گالەکسی نۆت ٢ی لەم مانگەدا دوپاتکردەووە.

٢- سەرچاوەکانی هەواڵ: گوایە کۆپی کۆتایی ویندۆز ٨ دزەی کردوە وئێستا لە کۆمەڵێک شوێن بڵاوبۆتەوە.
٣- فەیسبووک پێگەیەکی نوێ بەناوی “Facebook Stories” دەکاتەوە.
٤- بە گوێرەی وتەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای RIMی خاوەن بلاکبێری گوایە کۆمپانیا لەوە نزیک بۆتەوە ڕووبکاتە بەکارهێننی ئەندرۆید.
٥- کۆمەڵێک سەرچاوە کۆنگرەی ١٢ی ئەیلولی ئەپڵیان بۆ ڕاگەیاندنی ئایفۆن 5 دوپات دەکەنەوە!
٦- بە گوێرەی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە ڕێژەی بەکاربەرانی وەشانی نوێی ئەندرۆید ٤.٠ بەرزبۆتە بۆ %١٥.٩.
٧- گۆگڵ وەشانی ٢١ی لە گۆگڵ کڕۆم ڕاگەیاند.
٨- مایکرۆسۆفت ئیمەیڵی Outlook.comی کردەوە وئێستا تۆ دەتوانیت لە جێگای هۆتمەیل بەکاری بهێنیت.
٩- ویندۆز ٨ تەواوبووە و، وەشانی RTM بۆ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان بەڕێدەکرێت.

تا گەشتێکی تری هەواڵ خواتان لەگەڵ.

بۆچونی تۆ