10
فۆتۆگرافی 17, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

زنجیرە فێرکاری فۆتۆگرافی، بەشی چوارەم “یاساکانی کۆمپۆزیشن لە فۆتۆگرافیدا”

یاساکانی کۆمپۆزیشن هەمەجۆرن و لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دی و لە جۆرێک فۆتۆ بۆ جورێکی دی دەگۆڕێت ،لێرەدا زۆرترین یاساکانی کۆمژۆزیشن دەخەینە ڕوو کە فۆتۆگرافەران پێویستیان پێی دەبێت و مەرجە کە کۆمپۆزیشن بێتە دی لە فۆتۆکاندا…
تێکەڵکردنی بابەتەکانی وێنەیە بە شێوەیەک کە بینینی وێنە ببێتە بەخشینی چێژ بە چاوی بینەر و پێویستە فۆتۆگافەری سەرکەوتوو شوێنی خۆی لە وێنەدا ون بکات.

  • ڕۆل ئۆف سێرد(RULE OF THIRD)
    چەند هێڵێک هەن بۆ وێنەگرتن کە پێیان دەوترێ گرید لاینس Grid Lines کە دوو هێڵی ستونی و دوو هێڵی ئاسۆین و لە چوار خاڵدا یەکتری دەبڕن کە پێیان دەوترێ لیدین پۆینت.

زانیاری: پێویستە ئەو تەنەی وێنەی دەگریت ،بکەوێتە سەر یەکێک یان زیاتر لە یەکتربڕەکان(لیدین پۆینت).

  • هێڵی درێژ(LONG LINES)
    مەبەست لەم یاسا ئەوەیە کە هێڵی ڕاست لە وێنەدا پەیڕەو بکرێت یارمەتی چاوی بینەر بدات کە ئامانجەکانی وێنەکە بە ئاسانی ببینێت و چێژ لە سەیرکردی وێنەکە ببینێت، سەرنج بدە لێرەدا تەنیا دو هێڵی ئاسۆیی بونیان هەیە و سەر ئەو دوو هێڵە دەبێتە لیدین پۆینت.

ناچڕاڵ ڵاینز Natural lines
دەبێ کەس فۆتۆگراف هێڵە سروشتییەکان بەکاربێنێت بۆ جوانتر نیشاندانی ئامانج و پرشنگدارکردنی وێنە، لێرەدا هیچ گرید لاینێک بونی نیە بەڵکو هێڵە سرووشتەیەکان کە ئەو هێڵانەن چاوی بینەر ڕادەکێشن و هەموو جۆرەکانی هێڵ دەگرێتەوە(هێڵی ڕاستی ستونی یان ئاسۆیی ، چەماوە، هێڵی لار).
بۆ وێنەیەکی سەرکەوتوو پێویستە کە هەتاکو ئەم هێڵانە هەبوو بەکاریان بهێنیت.

  • دایگناڵ لاینز diagonal lines
    هێڵە خوارەکان جوانترین ئامانج دەدەن بە دەستەوە ,بەڵام نابێت کامێرا خوار بکرێتەوە بۆ دەست کەوتنی دایۆگناڵ بەڵکو دەبێ دایۆگناڵی سرووشتی بەکاربێت و کامێرا لە باری تەرازوو بوندا بێت(بە هیچ جۆرێک خواری تێدا نەبێت).
  • چوارچێوەی سرووشتی Natural frames
    واتە چوارچێوەی سرووشتی،لێرەدا بابەتی وێنە(ئەو شتەی وێنەی دەگریت) دەبێت چوارچێوەیەکی هەبێت کە بەبێ دەستکاری و بە شێوازی سروشتی دیمەنەکە ئەو چوارچێوانە بەکار بهێنرێت،کە کارێکی سادەو بێ خەوش دەدات بە دەستەوە و هاوکارە لە جوان دەرکەوتنی ئامانج و چاوی بینەر بۆ ئامانجەکە ڕادەکێشێت.
  • چرکاندن لە دوو کانسترانتی جیاواز shoot in different constrant
    وێنەگرتن لە دوو ڕووناکی جیاوازدا لە هەمان شوێنەوە کاڕێکی تا ڕادەیەکی زۆر پڕۆفیشناڵ دەدات بە دەستەوە و زۆرترین سەرنج دەکەوێتە سەر بەشە ڕووناکەکەی وێنەکە لە کاتێکدا شوێنە تاریکەکەی وێنەکە وەک ئاماژەی ” بڕۆ سەیری ئەولاتر بکە ” خۆی دەنەخشێنێت.
  • یاسای چاوی پڕ full eye rule
    پێویستە لە کاتی گرتنی وێنەی کەسێکدا ئەو چاوەی کە بە تەواوی دەرچووە لە وێنەکەدا بخرێتە ناوەڕاستی وێنەکەوە و فۆکەسی تەواوی لەسەر بکرێ.
    زانیاری :ئەم یاسایە بە پێی پەندێکی ئینگلیزی داڕێژراوە کە دەڵێت(چاو چاو ڕادەکێشێت).
  • یاسای سایمیتری Symetry
    پێویستە لە کاتی وێنەگرتن گرنگی بدرێ بە ڕێکخستنی یاخود ڕێک کردنی چەند بابەتێک پێکەوە بۆ زیاتر دەرکەوتنی وێنەکە بۆ نموونە درووستکردنی هێڵی ئاسۆیی لە تەنێکی ناو وێنەکە و هێڵی ستونی لە تەنێکی دیکەوە.
    زانیاری:ئەم یاسایە لە یاسایەکی ماتماتیکی وەرگیراوە بە ناوی سایمتری ئیکوەیژن.
  • پاتێرن کۆنێکشن pattern connection
    بریتییە لە دەرخستنی ئامانجەکە لە نێوان چەندین ئامانجی نەخوازراو یاخود دەرخستنی ڕەنگی ئامانجێک کەڕەنگی جیاوازە لە زۆرترین ڕەنگی ناو وێنەکە ،یاخوود بریتییە لە گرتنی وێنەی ئامانجێک لە قوڵایی بابەتەکەیدا. وەک کەسێک لەناو فێستیڤاڵێکدا, یان کەسێک کەسەری هەڵهێناوە لەناو چەندین کەس کە سەریان ڕووەو خوارەوەیە.
  • پێشەوەی وێنە زیاتر گرنگی و قوڵایی پێ بدرێ
    Foreground Interest and Depth
    لێرەدا پێشەوەی وێنەکە زیاتر دەبێت دەرکەوێت و ڕەنگی زیاتر بێت بۆ ئەوەی تا ڕادەیەک شێوازێکی ۳ دوری(3D) ببەخشێتە چاوی بینەر.
  • بەکارهێنانی هێڵە سرووشتیەکان بۆ درووستکردنی سێگۆشەیەکی خەیاڵی لە وێنەکەدا TRIANGLE RULE.
    ئەم یاسایەش دەکرێت کە بڵێین سەر بە یاسای چوارەمە کە یاسای دایاگناڵە بەڵام لێرەدا زیاتر لە هێڵێک بۆ بنیات نانی سێگۆشەیەکی خەلاڵی بەکاردێن.

 

  • یاسای پڕکردنی وێنە لە بابەتەکەFill the Frame
    لێرەدا پێویستە کە ئەو ئۆبجێکتەی وێنەی دەگریت پڕاو پڕی وێنەکەت بکەیت.
  • نێگەتیڤ سپەیس جێ بهێڵە Leave Negative Space
    نێگەتیڤ سپەیس ئەو ناوچەیە کە هیچ کارەکتەر و ئۆبجێتێکی تێدا نیە بەڵام وێنەیەکی جوان دەدات بە دەستەوە.

بۆچونی تۆ