10
ئینتەرنێت 19, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

خێرایی ئینتەرنێت لە ساڵی 2017 بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە

خێرایی ئینتەرنێت ساڵانە، چ لە ڕێگای مۆدێمەکانەوە یان لە ڕێگای مۆبایلەکانەوە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە خێراییەکی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت، بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی پێگەی Speedtest.net، دەڵێت خێرایی ئینتەرنێت لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠١٧دا بە ڕێژەی %٣٠ خێراتر بووە، خێرایی داگرتن بە تێکڕا بەرزبوەتەوە بۆ ٤٠ مێگابیت لە چرکەیەکەدا لەسەر ئاستی تیلیکۆم و خێرایی ئینتەرنێتی مۆبایلە زیرەکەکان بەرزبۆتەوە بۆ ٢٠ مێگابیت لە چرکەیەکەدا.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو پێگەیە بێت، سەنگافوور بە خێرایی داگرتنی ١٥٣.٨٥ مێگابت لە چرکەیەکەدا پلەی یەکەمی داگیر کردووە و نازناوی خێراترین ئینتەرنێتی جیهانی پێ بەخشرا، لە دوای ئەویش ئایلاند دێت کە خێرایی داگرتنی ١٤٧.٥١ مێگابت بوو، لە پلەی سێیەمشدا هۆنگ کۆنگ دێت بە خێرایی ١٣٣.٩٤ مێگابت لە چرکەیەکەدا، لە پلەی چوارەمیشدا کۆریای باشوور دێت بە خێرایی داگرتنی ١٢٧.٤٥ مێگابت لە چرکەیەکەدا، ئەمریکا و لیتوان لە پلەی یازدەهەمدا جێگیر بوون بە خێرایی ٧٥.٩٤ مێگابت لە چرکەیەکەدا.

لە ئاستی خێرایی داگرتنی ئینتەرنێتی مۆبایلدا، نەرویژ بوو بە یەکەمین وڵات کە ئاستی خێرایی داگرتنی گەیشتۆتە ٦٢.٦٦ مێگابت لە چرکەیەکەدا، لە دوای ئەویش هۆڵەندا و ئایلاند و سەنگافوور بە خێرایی داگرتنی ٥٣.٠١ مێگابت بە ٥٢.٧٨ مێگابت بە ٥١.٥ مێگابت لە چرکەیەکەدا دێن، ئەمریکاش کە ساڵی ڕابردوو لە پلەی چل و حەوتەمدا بوو ئەمساڵ هاتوەتە پلەی ٤٤ بە خێرایی داگرتنی ٢٦.٣٢ مێگابت لە چرکەیەکەدا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ