فۆتۆگرافی
20, کانوونی یەکەم 2017
چاوەڕوان دەکرێت کانون بەمزووانە کامێرایەک بە ڕوونی 6K ڕابگەیەنێت

کانونی ژاپۆنی لە زاری وتەبێژی کۆمپانیاکەوە کە بۆ پێگەی پیکسڵ پڵەک دوواوە، ئەوەی خستە ڕوو کە “کانون لەمساڵدا و لە سەرەتاکانی ساڵی نوێ چەندین بەرهەمی نوێی بۆ ئامادەکردوون و لە نێویاندا کامێرایەکی سینەمایی بە ڕوونی ٦ کەی بوونی دەبێت”.
لە ژێر ڕۆشتنایی ئەم وتەی وتەبێژی کۆمپانیاکەوە ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت کە کامێرا سینەماییەکانی کانون لە ژێر ناوی (Canon eos c) بڵاودەکرێنەوە و ئەو کامێرایەش یەکێک دەبێت لە زنجیرە کامێراکانی ئیۆس سی، کە چەندین جۆری لێ بەرهەم هێندراوە لەوانەش سی ۱۰۰ و سی ۳۰۰.
ئەو کامێرایەش کە بڕیارە بڵاوبکرێتەوە لە زنجیرەی کامێرای سی یە و بە ڕوونی ٦ کەی بڵاودەکرێتەوە و خاوەنی هەستەوەرێکی فولفرێم دەبێت بە پڕۆسێسەری دیجیک ٦ یان دیجیک ۷.

ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!