ئەندرۆید 21, كانونی یه‌كه‌م 2017

بە فەرمی هواوەی Honor 9 Lite نمایش کرا، مۆبایلێکی دوانە کامێرا و لە نرخی 200 دۆلاردا

ئەمڕۆ کۆمپانیایەکە بە فەرمی مۆبایلی هواوەی ئۆنەر ٩ لایت ـی نمایش کرد، بە یەکێکی دیکە لە مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانی هواوەی دێتە هەژمار، کە خاوەنی نرخێکی کەم و تایبەتمەندی گونجاوە.

تایبەتمەندیەکانی:
ڕوونما: ٥.٦٥ ئینچ بە ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ لە جۆری IPS LCD، لە شێوازی بێ لێوار بە ڕەهەندی 18:9.
چیپ(پڕۆسێسەر): کیرین ٦٥٩.
ڕام: ٣ گێگابایت | ٤ گێگابایت.
بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت | ٦٤ گێگابایت، پشتیوانی لە بیرگەی دەرەکی دەکات.
توانستی پاتری: ٣٠٠٠ ملی ئەمپێر/کاتژمێرێک، تایبەتمەندیی پاراستنی وزەی پاتری زیرەکی تێدا جێگیر کراوە.
کامێرا: بەشی دواوە و پێشەوە دوانە هاوێنەیە بە فراوانیی ١٣ مێگاپێکسڵ بە ٢ مێگاپێکسڵ.
وەشان: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠، هەڵگریی ڕووکاری بەکارهێنەری EMUI 8.0ـە.
نرخ:
*بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت + ٤ گێگابایت ڕام = ٢٧٣ دۆلار.
*بیرگەی ناوەکی ٣٢ گێگابایت + ٤ گێگابایت ڕام = ٢٢٧ دۆلار.
*بیرگەی ناوەکی ٣٢ گێگابایت + ٣ گێگابایت ڕام = ١٨٢ دۆلار.

لە ٢٦ی ئەم مانگەدا لە وڵاتی چین بۆ کڕین بەردەست دەبێت، ماوەیەکی کەم دوای چین لە  ١٤ وڵاتی تردا بەردەست دەبێت.

Image result for Honor 9 Lite

Image result for Honor 9 Lite

 

Image result for Honor 9 Lite

تاگەکان ئۆنەر هواوەی
بۆچونی تۆ