وێبداڕشتن
22, کانوونی یەکەم 2017
بەم زووانە کامێرای 7D Mark III بڵاو دەکرێتەوە

کۆمپانیای کانون لە بەرنامەیدایە کە لە کۆنگرەی سی ئی ئێس ٢٠١٨ نەوەیەکی نوێی کامێرای ٧ دی ئاشکرا بکات کە بە نەوەی سێیەمی کامیراکە ناودەبرێت.
کامێراکە بە گشتی خاوەنی ئەم تایبەتمەندیانە دەبێت :
هەستەوەرێکی نوی لە جۆری سیمۆس سێنسەر و بە جۆرایەتی کڕۆپ بە ڕوونی نزیک ٢٨ مێگا پێکسڵ.
تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی ٤ کەی.
داینامیک ڕەنجی بەرزتر لە هەردوو کامێرای 80D و 7D MARK II.
باشکردنی ئایزۆ زۆر باشتر لە هەردوو کامێرای 80D و 7D MARK II.
نەوەیەکی نوێی سیستمی بەڕێوەبردنی فۆکەی خودکارانە لە جۆری Dual Pixel AF.
هەمان نرخی کامێراکانی 80D و 7D MARK II دەبێت.
خێرایی ١٢ ئێف پی ئێس.
جێگای سەرنجە کە ئەم کامێرایە زیاتر بۆ کاری وێنەی وەرزشی و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بەکاردێت بە هۆی خێرایی ئێف پی ئێسەکانیەوە و جۆرایەتی تۆمارکردنی ڤیدیو بە ڕوونی ٤کەی.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!