ئای ئۆ ئێس 23, كانونی یه‌كه‌م 2017

یەکێک لە یارییە سەرکێشیە سەرنج ڕاکێشەکانی IOS بە ناوی Life is Strange

یاری Life is Strange یەکێکە لە یارییە تایبەتەکانی ستۆدیۆی Dontnod Entertainment و لەلایەن Square Enix بڵاوکراوەتەوە، کە خاوەنی یاری Remember Meـە، کە یەکەم بەشی یارییەکە لە ساڵی ٢٠١٥ـدا بڵاوکراوەتەوە.

یارییە بەش بەش کراوەکان یەکێکن لە نێوترین ئەو ستراتیژیانەی کە لە نێوان یارییەکاندا لە چەند ساڵەدا سەری هەڵداوە، دەکرێت بڵێین بنەمای سەرهەڵدانی دەگەڕێتەوە بۆ زنجیرە یارییەکانی ستۆدیۆی Tellate، یاری Life Is Strange هاوشێوەی یاریەکانی Tellate خاوەنی کۆمەڵێک بەش و وەرزە.

Image result for Life is Strange

یاری Life is Strange یەکێکە لەو یارییە سەرکێشیانەی کە تاوەکو زیاتر بەردەوام بیت لەسەر کارپێکردنی، چێژی چیرۆک و شێوازی یارییەکە وات لێدەکات وازی لێ نەهێنیت، هەر بەشێکی بە کۆمەڵێک ڕووداوی پێشبینی نەکراو دێتە کۆتایی، سەرەتادا ئەم یارییە هەریەک بۆ ئامێرەکانی(پلەی ستەیشن ٣ و ٤، ئێکس بۆکس ٣٦٠ و وەن، کۆمپیتەر) بەردەست خرا، بەڵام لە ١٤ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیای وەبەرهێنەری ئامێرێکی دیکەی زیاد کرد بۆی ئەویش مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بوو، واتا ئەو مۆبایلانەی کە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ئای ئۆ ئێس دەکەن.

Image result for Life is Strange

شێوازی یاری Life is Strange بەجۆرێک لە جۆرەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەر شێوازی یاریەکانێ The Walking Dead و The Wolf Among Us، ئەگەر بەکارهێنەری هەریەک لەو دوو یارییە سەرنج ڕاکێشەی کۆمپانیای Tellate بووبیت ئەم یارییەت بەلاوە نامۆ نابێت، دەکرێت باشتر لە شێوازی یاری پێکردنی تێبگەیتم

Related image

چیرۆکی یارییەکە:
لە یارییەکەدا ڕۆڵی کەسێک دەبیبیت بە ناوی (ماکس)، کە کچێکی گەنج و ئاساییە خواستی هەیە لە بواری وێنەگرتندا کار بکاگ، دوای ئەوەی ماکس دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شارەی کە لێی لەدایکبووە بە ناوی (Arcadia Bay) کە ڕاستیدا ئەمە شارێکی دروستکراوی خەیاڵیە و لە ژیانی ڕاستەقینە بوونی نیە، مەبەستی گەڕانەوەی ماکس بۆ چوونە نێو ئەکادیمیای Blackwellـە لەوێدا لە ڕێگای ڕاهێنانی وێنەگرتن(فۆتۆگرافی) فێری شتی زیاتر بێت، تا ڕادەیەک کچێکی شەرمنە و خواستی لە کامێرا کۆنەکان و خواستی زۆریشی بۆ وێنەی سێلفی هەیە، بەڵام شتێک گرنگتر لێرەدا دێتە کایەوە، ئەویش ئەو توانا باوەڕ پێنەکراوەی ماکسە کە خاوەنیەتی.

Image result for Life is Strange

ماکس خاوەنی توانایەکە کە دەتوانێت کات کۆنترۆڵ بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ دواوە، بەهۆی ئەو توانایەی کە هەیەتی گیانی کچێک ڕزگار دەکات بە ناوی کلۆیی، لێرەوە چیرۆکەکە دەست پێدەکات کە کلۆیی و ماکس لە منداڵیدا هاوڕێ بوون و لەیەکتر دابڕاون، پاشان بەهۆی گەڕانەوەی ماکس بەیەکتر شاد دەبنەوە، لە میانەی ئەو باروودۆخەی کە ڕوودەدات کچێک ونبوو دێتە کایەوە کە کلۆیی داوا لە ماکس دەکات کچێکی ونبوو بە ناوی ڕیچڵ بدۆزیتەوە و بزانێت چی بەسەردا هاتووە.

شاری Arcadia Bay یەکێکە لەو شارانەی کە بە ڕاوی ماسی بەناوبانگ بووە، بەڵام لە ئێستادا توش باروودۆخی کۆمەڵێک ڕووداوی زنجیرەیی ژینگەیی بووە، بە نموونە لە هاویندا بەفر دەبارێت، دیاردەی بیرکردنەوەی کۆمەڵگەیی لە کۆتایی هاتنی جیهان، پێویستە ماکس لەو باروودۆخانە تێبگە لە ڕێگای تواناکەیەوە کە توشی هەم ناوچەکە و خۆی و کەسانی دەوروبەری هێناوە، بەمجۆرەش یارییەکە بە نێو گەشتێکی سەختدا تێپەڕ دەکات.

پێویستە یادمان نەچێت لە نێو یاریەکەدا ئەوکاتەی کە دەدوێیت لەگەڵ خەڵکانی دەوروبەرتدا یان کارێک ئەنجام دەدەیت، کۆمەڵێک هەڵبژاردەت پێدەدات کە بە هەڵبژاردنی هەر یەک لەوانە چیرۆکەکەی تۆ جیاواز دەبێت یان ناتوانیت دەستت بگات بەو شتەی کە خۆت دەتەوێت، بۆیە پێویستە هەوڵبدەیت هەڵبژاردەی گونجاو بدۆزیتەوە لەکاتی هەڵەکردندا سود لە گەڕانەوەی کات وەربگریت بە مەبەستی دووبارەکردنەوەیەکی بێ هەڵە.

یەکێک لە گرنگترین ئەو ڕووداوە بێ وەڵامانەی کە لە یارییەکدا دەردەکەوێت، ئەویش بریتییە لە دەرکەوتنی گەردەلوولێک ، کە پێویستە لە واتای ڕوودانی ئەم گەردەلوولە تێبگات، کە لە سەرەتای یارییەکە و چەندین بەشی دیکەشدا ڕووبەڕووی دەبیتەوە.

یاریەکە خاوەنی دوو وەرزە تا ئێستا تەنها یەک وەرزی بەردەستە کە پێکدێت لە ٥ بەش و تەنها ٣ بەشی لە ساڵی ٢٠١٧دا بەردەست دەبێت، ٢ بەشەکەی دیکەی لە نیوەی چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا بەردەست دەبێت، وابڕیارە لەگەڵ هاتنی ئەو دوو بەشەشدا یارییەکە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید بەردەست بخرێت.

کێشی یاریەکە نزیکەی ٩٤٠ مێگابایتە، وا گونجاو ترە کەسی بەکارهێنەری یارییەکە تەمەنی سەرو ١٧ ساڵ بێت، یارییەکە گونجاوە لەگەڵ وەشانی ١٠ و بەرەوسەرتری ئای ئۆ ئێسدا، لە iPhone 5s و ئامێرە بەرزترەکانی تر لە iPhone 5s توانایان هەیە کار بەم یارییە بکەن، نرخی یارییەکەش ٣ دۆلارە.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە

 

Image result for Life is Strange

Image result for Life is Strange

ڤیدیۆی یارییەکە

 

بۆچونی تۆ