10
شاومی 24, كانونی یه‌كه‌م 2017

مۆبایلی Xiaomi Mi Max 3 خاوەنی پاترییەکی ٥٥٠٠ میللی ئەمپێر دەبێت

زنجیرەی مۆبایلەکانی می ماکسی بەرهەمەکانی کۆمپانیای شاومیی چینیی، هەمیشە ناسراوە بە ڕوونمایەکی گەورە و توانستێکی زۆری پاتری، کە وا لە مۆبایلەکە دەکات بۆ ماوەیەکی ئێجگار زۆر بەرگە بگرێت.

زنجیرەیەکە تا ئێستا ۲ بەرهەمی لێ بڵاوکراوەتەوە بە ناوەکانی (می ماکس، می ماکس ٢). نوێترین زانیارییەکان کە لێی بڵاوبوەتەوە باس لەوە دەکەن، لە ساڵی داهاتوو(ساڵی ٢٠١٨)دا کۆمپانیای شاومی، بە نیازە نوێترین نەوە لەو زنجیرەیە بەرهەم بهێنێت بە ناوی شاومی می ماکس ٣.

وا بڕیارە توانستی پاترییەکەی ٥٥٠٠ مللی ئەمپێر بێت، ڕوونمای مۆبایلەکەش ٧ ئینچ بێت بە ڕەهەندی ١٨:٩، هەروەها بەشی سەرەوە و خوارەوەی مۆبایلەکە خاوەنی کەمترین لێوار بێت.

زانیارییە پێشبینیکراوەکان باسیش لەوە دەکەن کەوا مۆبایلەکە خاوەنی بارگاویی کەرەوەی خێرا دەبێت لە جۆری Quick Charge 3.0، لە کامێراکانی دواوەی مۆبایلەکەشدا هەڵگری کامێرایەکی دوانە هاوێنە دەبێت.

وا بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا بە ۲ جۆر بڵاوبێتەوە، جۆرێکیان خاوەنی چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن ٦٣٠ بێت و جۆرەکەی دیکەیان سناپدراگۆن ٦٦٠.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ