مۆبایل و تابلێت 24, كانونی یه‌كه‌م 2017

مۆبایلێکی ئاست بەرز و نرخێکی کەم تایبەتمەندییەکانی Elephon S8ـە

کۆمپانیای ئێلێقۆنی چینی مۆبایلی ئێلێفۆن ئێس ٨ـی بە تایبەتمەندی بەرز و نرخی مامناوەند بڵاوکردەوە.
مۆبایلەکە لە ژێر ناوی ئێلێفۆن S8ـە و خاوەنی ڕوونمایەکە بە قەبارەی ٦ ئینچ، و ڕووپۆش کراوە بە پارێزەری گۆرێلا گڵاس.
ڕوونی ڕوونماکەی دەگاتە ٢٥٦٠ * ١٤٤ و بێ لێوارە.

مۆبایلەکە بە چیپی Helio X25ـی دە ناوکیی کار دەکات بە لەرەلەری ٢،٥ گێگا هێرتز، بە ڕامی ٤ گێگابایت و بیرگەی ٦٤ گێگابایت، جگە لەمانە مۆبایلەکە خاوەنی پاترییەکە بە توانای ٤٠٠٠ میلی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا و پشتگیری بارگاویکرنەوەی خێرا دەکات و دەرچەی USB Type-C هەیە.

مۆبایلەکە بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید کاردەکات و نەوەی ۷,۱,۱ ئەندرۆی نووگەتی لەسەر جێگیر کراوە.
لە ڕووی کامێراوە، مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکە بە ڕوونی ٢١ مێگا پێکسڵ و کامێرای سێڵفی بە ڕوونی ٨ مێگا پێکسڵ و خاوەنی فلاشێکی ئێڵ ئی دییە لە تەنیشت کامێراکەدا.

مۆبایلەکە پشتگیری هەموو نەوەکانی پەیوەندی لە نەوەی یەکەم، دووەم، سێیەم و چوارەم دەکات و خاوەنی وای فای و بلوتوس و سیستمی شوێنگر GPSـە، جگە لە هەموو ئەمانە خاوەنی پەنجەمۆرە لەسەر دووگمەی سەرەکی.

مۆبایلەکە لە ماڵپەڕی گێڕبێست بە نرخی ٢٤٠ دۆلار نمایش کراوە.

بۆچونی تۆ