ئای ئۆ ئێس
24, كانونی یهكهم 2017
بەراوردی خێرایی وێبگەڕەکانی Samsung – Chrome – Firefox – Edge لە سیستەمی ئەندرۆیددا

هەریەکێکیان خاوەنی تایبەتمەندیی تایبەت بە خۆیانن و خێراییان جیاوازە و نوێترین تاقیکردنەوەیان لە لایەن ٤ هەڵسەنگێنەرەوە بۆ ئەنجام دراوە بە مەبەستی خێرایی هەریەکەیان لە ئەنجامدانی ئەرکەکاندا، کە ئەمانەن:
هەڵسەنگێنەری Speedometer:
توانای وەڵامدانەوە (یان خۆ گونجاندن) بۆ شتەکانی ئەنجامدان بە شێوەیەکی گشتی بۆکردارەکانی گۆڕانکاریی.
هەڵسەنگێنەری JetStream:
لەم هەڵسەنگێنەرەدا توانای جێبەجێکردنە پێشکەوتووەکانی پەڕەکانی وێب لەسەر ئاستی جاڤا سکریپت و ۳ دووری دیاری دەکرێت.
هەڵسەنگێنەری MotionMark:
لەم هەڵسەنگێنەرەدا توانای جێبەجێکردنی گرافیکی پەیوەست بە HTML5 و SVG.
هەڵسەنگێنەری Basemark Web 3.0:
لەم هەڵسەنگێنەرەدا تاقیکردنەوەی هەموو فیرموێرە گرنگەکانی جاڤاسکریپت، ژمێریاری، WebGL 2.0، جۆرەکانی دیکە ئەنجام دەدرێت.
ئەنجامی ڕیزبەندیەکە بەمجۆرە بوو:

تا ژمارەی ئەنجامەکەی زیاتر بێت ئەوە باشترە.
سەڕەڕای ئەو ئەنجامە گەورەییەی مۆزیلا فایەرفۆکس کوانتەم لەسەر کۆمپیتەر بە دەستی هێنا، بەڵام نەیتوانی لەسەر مۆبایلەکان هەمان ئەنجام دووبارە بکاتەوە و ڕێژەیەکی زۆر کەمی بەدەست هێنا، وێبگەڕی سامسۆنگیس هەرچەندە خێراییە و خاوەنی تایبەتمەندیی ناوازەییە بەڵام نەیتوانی هێندەی وێبگەڕی گووگڵ کرۆم و مایکرۆسۆفت ئێج ئەنجامی باش بە دەست بهێنێت، چونکە هێشتاش کۆمەڵێک کێشەی هەیە و پێویستی بە چاکسازی زیاترە.
ئەوەی کە لە زۆر ڕووەوە گونجاو بێت بۆ بەکارهێنان بریتیە لە وێبگەڕی گووگڵ کرۆم و مایکرۆسۆفت ئێج، لێرەدا دەکەوێتە سەر خواستی بەکارهێنەر کە خواستی بەکارهێنانی کام جۆریانی هەیە.