10
ئۆتۆمبێل 26, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

چین ئۆتۆمبێلێکی هاوشێوەی LAND ROVERــی درووست کردەوە!


ئۆتۆمبێلی لاند ویند ئێکس سێڤن (Land wind x7) کە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی لاند ڕۆڤەر ئیڤۆکە(Land rover evoque) ئەمڕۆ لە پێشانگایەکی شانگهای لە وڵاتی چین نمایش کرا.
ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی چینی بە ناوی لاند ویند دروستکراوە، ئەوەی لەم بابەتەدا سەرنج ڕاکێشە ئەم ئۆتۆمبێلە لە ساڵی ٢٠١٥ دروستکراوە بەڵام ئەمڕۆ نمایش کراوە!

شایانی باسە ئەم ئۆتۆمبێلە سێ نەوەی لێ دروست کراوە لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە تاکو ئێستا و بە شێوەیەکی گشتی ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:

  • خاوەنی بزوێنەری ٢.٠ ئێڵە، کە دروستکراوی کۆمپانیای میتسوبیشییە.
  • توانای ١٨٨ هێزی ئەسپی هەیە بە گوڕی ٥٥٠٠ ئاڕ پی ئێم.
  • خاوەنی گێڕی ٨ نمرەییە بە شێوەی (ئۆتۆماتیک).
  • درێژی ١٧٤، پانی ٧٥ و بەرزی ٦٤ ئینچە.
  • کێشی ئۆتۆمبێلەکە ١٧٧٥ کیلۆگرامە.

 

نرخی ئۆتۆمبێلەکە ١٣٥ هەزار ڕینمینبییە کە هاوتایە لەگەڵ ٢١ هەزار دۆلار، لە کاتێکدا نرخی لاند ڕۆڤەر ئیڤۆک لە ٦٥ هەزار دۆلار دەست پێدەکات.

تۆی خوێنەری ئازیزی کەی ئای تی ئێن دەتوانیت دەتوانیت گوزەرێک بکەیت بە شێوەی ئۆتۆمبێلەکە (کرتە بکە).

بۆچونی تۆ