ئەندرۆید 27, كانونی یه‌كه‌م 2017

هەندێک لە مۆبایلەکانی Galaxy Note 8 دوای بەتاڵبوونی پاترییەکانیان هەڵ نابنەوە!

هەندێک لە بەکارهێنەرانی گالەکسی نۆوت ٨ ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای ئەوەی پاتری مۆبایلەکانیان بەتاڵ بووە و ڕێژەی بارگاوی بوونەوەی بووەتە ٠٪ و کوژاوەتەوە دواتر بارگاوی نەبووەتەوە و هەڵ نابێتەوە! تەنانەت لە زۆربەی حاڵەتەکان ڕووناکی ئێڵ ئی دی مۆبایلەکانیش هەڵ نابێتەوە.

یەکێک لە بەکارهێنەران ڤیدیۆی حاڵەتەکەشی تۆمار کردووە(کرتە بکە بۆ بینینی)، ژمارەیەکی زۆر لەوانەی تووشی کێشەکەبوون چەندین کەیبڵی جیاوازیان تاقی کردووەتەوە بۆ بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکانیان بەڵام سوودی نەبووە، تەنانەت هەوڵی هەڵکردنەوەی مۆبایلەکە لە دۆخی پارێزراوی(safe mode)یشدا بێ ئەنجام بووە.

خۆشبەختانە سامسۆنگ ئاگاداری حاڵەتەکەیەوە و ڕێنمایی تووشبووان دەکات مۆبایلەکانیان ببەنەوە تاوەکوو لە چوارچێوەی گرەنتیدا بۆیان بگۆڕن، هەروەها سامسۆنگ هەوڵی ئەوە دەدات سەرچاوەی کێشەکە بدۆزێتەوە و بنبڕی بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ