10
ئای ئۆ ئێس 29, كانونی یه‌كه‌م 2017 بۆچوون

ئەپڵ و سامسۆنگ ڕێژەیەکی زۆر بەرزی فرۆشی پشووی کریسمەس و سەری ساڵ داگیر دەکەن

بە پێی Flurry Analytics لە ماوەی هەفتەیەکی پێش ڕۆژی کریسمەس ٤٤٪ی ئەو مۆبایل و تابلێتانەی کڕدراون و چالاک کراون هی کۆمپانیای ئەپڵن، سامسۆنگ بە ڕێژەی ٢٦٪ لە پلەی دووەمە و دوو کۆمپانیا زەبەلاحەکە بە تەنها ٧٠٪ی ڕێژەکەیان داگیر کردووە، هواوەی بە ٥٪ لە پلەی سێیەمە و ئۆپپۆ کە پار لە ڕیزبەندییەکدا نەبوو ئەمساڵ بوونی هەیە.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە سەبارەت بە ئایفۆنە چالاککراوەکان، ڕێژەی هەریەک لە ئایفۆن ٧ و ٦ لە ئایفۆن ١٠ زیاتر و زۆر لە ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس زیاترن! ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەکارهێنەران دەیانەوێت بە کڕینی جۆرە کۆنترەکان بڕە پارەیەکیان بۆ بگەڕێتەوە، هەرسێ ئایفۆنە نوێیەکە ٣١.٥٪ی چالاککردنەکانی ئەپڵیان پێک هێناوە.

سەبارەت بە قەبارەی ڕوونماش ئەمساڵ ساڵی فابلێت(مۆبایلی گەورە)یە کە قەبارەی ڕوونمایان لە ٥ بۆ ٦.٩ ئینچە، چونکە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار ڕێژەیان لە ڕێژەی مۆبایلە مام ناوەندەکان(٣.٥ ئینچ بۆ ٤.٩ ئینچ) زیاترە، هاوکات ڕێژەی تابلێت کە پار ١٧٪بوو کەمی کردووەتەوە و بووەتە ١٢٪.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ