هەواڵ 10, ئاب 2012

|کورتە هەواڵ| ئەیسەر ودەرکردنی لاپتۆپێکی گونجاو بۆ خوێندکاران.

ئەیسەر لاپتۆپی جۆری TravelMate B113 ڕاگەیاند کە تایبەتە بە بواری خوێندن، بە شێوەیەکی ڕێک وپێک وکێش سوک وزۆر خۆگری شەحن ناسراوە. کە ئەمەیان کردووەتە هۆیەک بۆ  ئەوەی خوێندکارانی تریش بێ بەش نەبن لە شێرکردن وگواستنەوەی داتاکان وزانیارییەکان لەگەڵ هاوڕێیانیان. ئەم لاپتۆپە شاشەکەی 11.6 ئینجە وئەپڵیکەیشنی Office Manager ی ئەیسەر خۆیانی لەسەرە ولەگەڵ بوونی چەند ئەپڵیکەیشنێکی پارێزگاری بۆ ئەوەی بەکاربەر دڵنیابێت لە بەکارهێنانی. سەبارەت بە پاتریەکەیشی ٧ کاتژمێر خۆی دەگرێت وکێشی لاپتۆپکەش 1.38کگم وتەنکییەکەی  کەمترە لە 21 ملم.

سەرچاوە بەپوختەکراوی لە Ait

بۆچونی تۆ