ئەندرۆید 29, كانونی یه‌كه‌م 2017

سامسۆنگ و LGیش بە فەرمی ڕایدەگەیەنن کە مۆبایلە کۆنەکانیان هێواش ناکەنەوە

هەریەک لە LG و سامسۆنگ ئیمەیڵیان بۆ Phonearena ناردووە و بە فەرمی ڕایانگەیاندووە کە بە پێچەوانەی ئەپڵەوە و هاوشێوەی مۆتۆرۆلا و HTC مۆبایلە کۆنەکانیان هێواش ناکەنەوە.

LG دەڵێت ئێمە هەرگیز کاری وامان نەکردووە و ناشیکەین! ئێمە گرنگی بەوە دەدەین کڕیارەکانمان چۆن بیرمان لێ دەکەنەوە.

سامسۆنگ دەڵێت جۆرایەتی بەرهەمەکان هەمیشە گرنگترین پێشینەی سامسۆنگ مۆبایل بووە و دەبێت، ئێمە کار دەکەین تاوەکوو پاترییەکانمان بۆ ماوەیەکی دورودرێژ کار بکەن و چەند هەنگاوێک لەو پێناوەدا دەگرینە بەر، لەوانەش نەرمەکاڵا کە تەزوو و ماوەی بارگاوی کردنەوە کۆنتڕۆڵ دەکات، ئێمە لە ڕێگای نوێکردنەوەوە ئاستی CPUی مۆبایلەکانمان نزم ناکەینەوە.

Phonearena پەیوەندی بە گووگڵیشەوە کردووە تاوەکوو بزانێت ئاخۆ کاری لەو شێوەیە دەکەن یاخوود نا.

ئەپڵ داوای لێبووردنی لە بەکارهێنەرانی کردووە و نرخی گۆڕینی پاتری ئایفۆن ٦ و نوێتری لە ٧٩ دۆلارەوە دابەزاند بۆ ٢٩ دۆلار.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ