سامسۆنگ 29, كانونی یه‌كه‌م 2017

پێنجەمین وەشانی تاقیکاریی ئەندرۆید Oreo 8.0 بۆ Galaxy S8 و S8+ بڵاوکرایەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ پێنجەمین وەشانی تاقیکاریی ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بۆ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس بڵاوکردەوە، کە کۆمەڵێک زۆر لە کێشەکان تێدا ئەنجام دراوە.

لەم وەشانەدا هیچ تایبەتمەندییەکی نوێ نە زیادکراوە نە سڕاوەتەوە، لە خوارەوەشدا کۆمەڵێک لەو گۆڕانکارییەکان دیدەنی دەکەن، کە لەم وەشانەدا چاکسازی بۆ کراوە.

  • چاکسازی کردن لە هاوبەشی پێکردنی پرۆفایڵ و گەڕان بە دوای تۆڕی ئینتەرنێتدا.
  •  پەڕەی سەرەکی(هۆم) چاکسازی گونجاوتر بوونی بۆ ئەنجام دراوە.
  • چاکسازی کردن لە ڕیستارتبوونەوەی مۆبایلەکە لەماوەی کارپێکردنی کامێرادا.
  • چاکسازی کردن لە Smart View بۆ دیدەنی کردنی LG TV.
  • چاکسازی ئەپی یوتیوب کە دەبووە هۆی ڕیستارت بوونەوەی مۆبایلەکە.
  • چاکسازی کردن لە زانیاریی و کاتژمێری پەڕەی هەمیشە چالاکدا (Always on display).
  • چاکسازی کردن لە کێشەی کار نەکردنی پەیوەست کردنی مۆبایل لە ڕێگای USB و بلوتوثەوە.
  • چاکسازی کردن لە ئەپی Messageدا، تا ئیتر بە باشی کار بکات.
  • چاکسازی کردن لە ڕووکای ڕەشدا، تا نووسینەکان بە شێوەییەکی تەواوەتی پشان بدات.
  • چاکسازی کردن لە پشاندانی هەمیشەیی Call ANR.
  • چاکسازی کردن لە بەشی پەیوەندیی کردن بە کۆتا ئەو ژمارانەی پەیوەندیت پێوە کردوون.

کۆمەڵێک چاکسازی دیکەش.

ئەگەر چی تەنها بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بووە، بەڵام کێشی وەشانەکە ٦١٥ مێگابایت بووە، وا بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا لە نێوان مانگی ٢ و ٣دا وەشانی فەرمی بڵاوبێتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ